حووسييه‌كان چييان له ته‌رمى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح كردووه
K24 – هه‌ولێر:
عه‌لى عيماد، سه‌ركرده له كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌نساروڵڵاى حووسييه‌كان رايگه‌ياند، ته‌رمى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵحيان راده‌ستى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كردووه.
سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنى ته‌رمه‌كه‌ى به كه‌سوكارى، ئه‌و سه‌ركرده‌يه‌ى حووسييه‌كان ره‌تيكردووه‌ته‌وه، ته‌رمه‌كه بده‌نه‌وه كه‌سوكارى.
دوێنێ عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵحى سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن، ده‌يويست له سه‌نعاى پايته‌خته‌وه به‌ره‌و زێدى خۆى (سحنان) رابكات و له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى پارتى كۆنگره‌ى نيشتيمانى يه‌مه‌ندا بوو، به‌ڵام له رێگه كه‌وته بۆسه‌ى چه‌كداره حووسييه‌كان و كوژرا و خاليدى كوڕيشى به بريندارى كه‌وته ده‌ست حووسييه‌كان.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه رۆژنامه‌ى ريازى سعوودى له زارى كه‌سوكارى سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌نه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، حووسييه‌كان ره‌تيانكردووه‌ته‌وه ته‌رمه‌كه‌يان راده‌ست بكه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، حووسييه‌كان به كه‌سوكارى سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌نيان راگه‌ياندووه، به مه‌رج ته‌رمه‌كه‌يان راده‌ست ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كان، هاتووه، كه ده‌بێت واده‌ى ئه‌سپه‌رده‌كردنى به خاك ناديار بێت و ته‌نيا رێوشوێنى ئه‌سپه‌رده‌كردنى بگيرێته به‌ر و جگه له كه‌سه نزيكه‌كانى كه‌سى ديكه ئاماده نه‌بێت و ناشبێت له باخچه‌ى مزگه‌وتى ساڵح، كه پێشتر سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن وه‌سيه‌تى كردبوو، تێيدا بنێژرێت، ئه‌سپه‌رده بكرێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سايتى يه‌مه‌ن پرێس بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه حووسييه‌كان ته‌رمى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵحيان راده‌ستى ليوا يه‌حيا راعى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كردووه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، حووسييه‌كان داوايان له هۆزه‌كانى سنحان كردووه، ته‌رمى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح له زێدى خۆى به بێ هيچ رێوڕه‌سمێكى فه‌رمى ئه‌سپه‌رده بكه‌ن.
دواى كوژرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح عه‌بدولمه‌ليك حوسى رابه‌رى حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن له وتارێكدا كه به‌و بۆنه‌يه‌وه پێشكه‌شيكرد، رايگه‌ياند، كوژرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح سه‌ركه‌وتنێكى مه‌زنه و شكستهێنانه به‌و پيلانگێڕييه گه‌وره‌يه‌ى له دژى يه‌مه‌ن و حووسييه‌كان له سعووديه و ئيماراته‌وه پيلانى بۆ دانرابوو.