پارێزگاری دیاله له دژی ریفراندۆم به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی مه‌نده‌لی له كار دوورخسته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و چه‌كدارانی رێكخراوی عه‌سایبی ئه‌هلولحه‌ق كه میلیشیایه‌كی شیعی توندڕه‌وه، له شاره‌دێی مه‌نده‌لی، دژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پشیوییان نایه‌وه‌و ئاڵای كوردستانیان له ناحیه‌كه هێنایه خواره، پارێزگاری دیاله مۆڵه‌تێكی كراوه‌ی ناچاریی به‌سه‌ر به‌ڕیوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌دا سه‌پاندووه و به هۆكاری درووستبوونی ئه‌و دۆخه‌ی زانیوه كه له ناوچه‌كه‌دا روویداوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، موسه‌ننا ته‌میمی، پارێزگاری دیاله، چووه‌ته شاره‌دێی مه‌نده‌لی و له باڵه‌خانه‌ی ناحیه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه‌و بڕیاریداوه، تا ئه‌و كاته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێكی دیكه دیاری ده‌كرێت، عه‌بدولحسێن عه‌باس، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی مه‌نده‌لی، به ناچاری مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن "یاسای پێشێلكردووه‌و داوای كردووه ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ناحیه‌كه‌ش بگرێته‌وه"، به گێره‌ی قسه‌كانی پارێزگاری دیاله، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه ئه‌وانی له‌و بڕیاره‌ی ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش پێشێلكاری ئیدارییه".
ئه‌و بڕیارانه‌ی پاریزگاری دیاله به‌هۆی بڕیاردانی ناحیه‌كه‌یه تا ریفراندۆم له ناوچه‌كانیاندا ئه‌نجام بدرێت و مه‌نده‌لیش وه‌ك به‌شێكی خاكی كوردستان كه به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ناسراون، رۆژی 25/9/2017 بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن.
به گویره‌ی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ده‌رباره‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی مه‌نده‌لی، له شاری خانه‌قین كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه.