به به‌ڵگه.. له ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست پارتی له سلێمانی سێیه‌مه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی داتاكانى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری كۆمیسیۆنه‌وه ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست له پارێزگای سلێمانی، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی هه‌ژماره ئه‌لیكترۆنییه‌كه جیاوازی زۆره و ده‌رده‌كه‌وێت، پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگاكه له پله‌ی سێیه‌م دێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه، كه به گوێره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو، به ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ده‌نگدان، پارتی پله‌ی پێنجه‌می له پارێزگاكه به‌ده‌ستهێناوه، به‌وه‌ش روون ده‌بێته‌وه "ساخته‌كارییه‌كی زۆر" له ئه‌نجامه‌كاندا كراوه.
وه‌ك له داتاكاندا ده‌رده‌كه‌وێت، له هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ ئه‌و سندووقانه‌ی له سنووری پارێزگای سلێمانی كراوه، كه ژماره‌یان (119) سندووق بووه، پارتی (3001) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و له پله‌ی سێیه‌مدا دێت.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌نجامی هه‌ژماره ئه‌لیكترۆنییه‌كه، یه‌كه‌می سه‌ر پارێزگاكه‌یه و له‌و 119 سندووقه، (6220) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌رچی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشه، پله‌ی دووه‌می هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی، كه هه‌مان ژماره‌ی سندووقه‌كان، (5495) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
ده‌نگی حزبه‌كانی دیكه‌ش له‌و 119 سندووقه، نه‌وه‌ی نوێ (3000) ده‌نگ، كۆمه‌ڵ (2420) ده‌نگ، هاوپه‌یمانی نیشتمانی (1836) ده‌نگ، یه‌كگرتووی ئیسلامی (1716) ده‌نگ، حزبی شیوعی (70) ده‌نگ.
ا. م