ئه‌م سێ كه‌سه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بڕیاره "مه‌ترسیداره‌كه‌ی تره‌مپ" هه‌بوو
K24 - هه‌ولێر:
دواجار دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌و بڕیاره‌یدا كه ئیسرائیل چاوه‌ڕوان بوو، ئه‌ویش ناساندنی ئۆرشه‌لیم "قدس" به پایته‌ختی ئیسرائیلة، هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌ش دڵخۆشن به‌و بڕیاره و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له ماوه‌یه‌ك نزیكدا، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ته‌لئه‌ڤیڤه‌وه بگوازرێته‌وه ئۆرشه‌لیم.
گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكی باس له ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ ده‌كات, كه ره‌نگه به هۆیه‌وه، هێرش و په‌لاماره‌كان بۆ سه‌ر سه‌ربازان و هاووڵاتییانی ئیسرائیل ده‌ستپێبكاته‌وه، هاوشێوه‌ی دوو ساڵی رابردوو، دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل، وه‌ك فه‌له‌ستینییه‌كان باسی ده‌كه‌ن، ویستوویه‌تی ده‌ستكاری شوێنه "پیرۆزه‌كانی" ئۆرشه‌لیم "قدس" بكات.
ئێستا جووه‌كان ناتوانن له شوێنه پیرۆزه‌كانی ئۆرشه‌لیمی رۆژهه‌ڵات نوێژ بكه‌ن، كه تا ئێستاش له ژێر چاودێری وه‌قفی ئه‌رده‌نی و فه‌له‌ستینیدایه، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ، مزگه‌وتی ئه‌قسا، سێیه‌م پیرۆزترین مزگه‌وت لای موسڵمانان، ده‌خاته ژێر هه‌ژموونی ئیسرائیل.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی "نیوزویك" باس له‌و كه‌سایه‌تییانه ده‌كات كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ بووه بۆ ده‌ركردنی بڕیارێكی له‌و جۆره.
جاريد كوشنه‌ر
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جارید كوشنه‌ری هاوسه‌ری ئیڤانكای كچی راسپارد، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی رێككه‌وتنی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان بكات، به‌ڵام ئه‌و رێككه‌وتنه جیاواز بووه بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان له چاو پێشتر.
كوشنه‌ر، له بنه‌ڕه‌تدا جووه و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه، له رێگه‌ی دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌شی، كۆمه‌كی دارایی داوه‌ته ته‌لئه‌ڤیڤ بۆ بنیاتنانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین، به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی رامه‌ڵڵا و ئۆرشه‌لیم "قودس".
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی The Times of Israel له ماوه‌ی گفتوگۆی ریككه‌وتنه‌كان، له مانگی ئابی ئه‌مساڵ، كوشنه‌ر چاوی به بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كه‌وتووه.
هه‌ردوولاش باسییان له گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه له ته‌لئه‌ڤیڤه‌وه بۆ ئۆرشه‌لیم "قدس"، دواتریش ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه، كه دۆناڵد تره‌مپ تاووتوێی بڕیاری گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌دات، به‌ڵام كوشنه‌ر به‌ر له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه.
دواتریش ملیاردێری جوو، حاییم سابان، له كۆڕبه‌ندێكدا له واشنتن رایگه‌یاند، تا ئێستاش تاووتوێكردنی بڕیارێكی له‌و جۆره له‌لای تره‌مپ هه‌یه و هه‌ر كاتێكیش بڕیاری كۆتایی بدات، خۆی پێتان راده‌گه‌یه‌نێت.
تا ئێستاش ئاستی كاریگه‌ریی كوشنه‌ر له‌سه‌ر تره‌مپ روون نییه، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی پێداوه بیكاته خاڵی په‌یوه‌ندیكردن له باره‌ی ئه‌و پرسه، بێگومان بوونی كوشنه‌ریش له لێژنه‌یه‌كی له‌و جۆره، بێ كاریگه‌ریی نییه و بۆچوونه‌كانی به هه‌ند وه‌رده‌گیرێن.
جيسن گرینبلات
جگه له كوشنه‌ر، جیسن گرینلات، نێرده‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه جووه و په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویشی به ئیسرائیله‌وه هه‌یه، ناوی دێت، پێشتریش له قوتابخانه‌ی یه‌شیفای ئایینی جوو خوێندوویه‌تی و كتێبێكی له‌سه‌ر گه‌شتی خێزانه‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل نووسیوه.
ئه‌و پیاوه، پارێزه‌ری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بووه بۆ گه‌شته دیپلۆماسییه‌كانی رۆژهه‌ڵات ناوه‌ڕاست و دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین و ژماره‌یه‌ك وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی.
وه‌ك روونیشه تره‌مپ پارێزگاری له‌و كه‌سانه ده‌كات كه جێگه‌ی متمانه‌ی ئه‌ون، گرینبلاتیش له ساڵی 1997ه‌وه له‌گه‌ڵ تره‌مپ كارده‌كات و پێی وایه، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل، دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌تی جیایه، دووپاتیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه بنیاتنانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له كه‌رتی رۆژئاوا، نابێته كۆسپ له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئاشتی.
به گوێره‌ی گۆڤاره‌كه، فه‌له‌ستینییه‌كان كه‌رتی رۆژئاوایان به به‌شێك له‌و ده‌وڵه‌ته دیاریكردووه كه له داهاتوودا داده‌مه‌زرێت، ئه‌وه‌ش ده‌خوازن كه ده‌بێت ته‌واوی یه‌كه‌كانی نیشه‌جێبوونی تێدا لابدرێت.
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له‌و بڕوایه‌دایه، بنیاتنانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون، پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه و كۆسپێكی گه‌وره‌یه بۆ دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌تی جیا، كه گرینبلات پاڵپشتی ده‌كات.
هه‌ریه‌گ له گرینبلات و كوشنه‌ر، سه‌رپه‌رشتی نه‌خشه‌ڕێگه‌یه ئاشتی ده‌كه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه به‌شێكی گه‌وره‌ی به نهێنی ماوه‌ته‌وه و كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ده‌یڤید فریدمان
ئه‌و پیاوه جووه، له كوشنه‌ر و گرینبلات، په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌هێزتره له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، به‌تایبه‌تیش له پرسی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆرشه‌لیم، وه‌ك پارێزه‌ری تره‌مپ كاری ده‌كرد و سه‌رۆكی هه‌ڵمه‌ته‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و پاڵپشتی دارایی ده‌كرد بۆ بنیاتنانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون.
ئێستاش فریدمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكایه له ئیسرائیل، یه‌كه‌م باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكاشه ئاماده‌ی بۆنه و ئاهه‌نگی تایبه‌ت به شه‌ڕی شه‌ش رۆژه‌ی ساڵی 1967 ده‌بێت، كه تێیدا ئیسرائیل به شێكی زۆری رۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم "قدس" و به‌شه كۆنه‌كه‌ی ئه‌و شاره‌ی داگیركرد، كه ژماره‌یه‌ك شوێنی هه‌یه موسڵمانان و جووه‌كان به پیرۆزی ده‌زانن.
ئه‌و باڵیۆزه‌ی ئه‌مه‌ریكا، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ پارتی راستڕه‌وی نیشتمانی ئیسرائیل هه‌یه، كه سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی بنیاتنانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ده‌كات له كه‌رتی رۆژئاوا، پێده‌چێت كاریگه‌رییه‌كی زۆریشی له‌سه‌ر تره‌مپ هه‌بووبێت له بڕیاری گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه بۆ ئۆرشه‌لیم.
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانیش، تره‌مپ ده‌یڤید فرێدمانی سه‌رپشك كردووه بۆ ده‌ستنیشانكردنی كاتی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه و رایده‌گه‌یه‌نن، فرێدمان خۆی ده‌زانێت چ كاتێك بۆ ئیداره‌ی تره‌مپ گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بگوازێته‌وه ئۆرشه‌لیم "قدس".
به‌و جۆره‌ش تره‌مپ به‌ڵێنێكی خۆی به‌جێهێنا كه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا به ده‌نگده‌رانی خۆی و هاوڕێكانی دابوو.