ماكرۆن ره‌تیده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران دابنیشێت
K24 - هه‌ولێر:
ئیمانویڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ره‌تیكرده‌وه، پێشوازی له نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران بكات و له‌گه‌ڵیان كۆببێته‌وه، كه به "ئێله‌گ زه‌رده‌كان" ناسراون.
بڕیاریشه سبه‌ی شه‌ممه، خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌تر و به به‌شداری هه‌زاران كه‌س له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ئه‌نجام بدرێت و ئه‌مڕۆش داوایه‌كی نوێنه‌رانی ئێله‌گ زه‌رده‌كان، بۆ بینینی ماكرۆن، ره‌تكرایه‌وه.
رادیۆی "فرانس ئینفۆ" بڵاویكرده‌وه، كۆشكی ئیلیزێ (سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا)، ره‌تیكردووه‌ته‌وه پێشوازییان لێبكات، ئه‌گه‌رچی ئه‌وانه به خۆپیشانده‌ره میانڕه‌وه‌كانی "بزووتنه‌وه‌ی ئێله‌گ زه‌رده ئازاده‌كان" وه‌سفده‌كرێن.
لای خۆیه‌وه بێنجامین كوشی، نوێنه‌رێكی ئێله‌گ زه‌رده‌كان به رۆژنامه‌ی "لۆفیگارۆ"ی فه‌ره‌نسی راگه‌یاندووه، پێشتر داوای له كۆشكی ئیلیزێ كردووه ماكرۆن ببنیێت و به گوته‌ی خۆی "راپه‌ڕین" له سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكردندایه و نایانه‌وێت له شه‌ممه‌ی داهاتوو خه‌ڵك له پاریس بمرێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نساش "به نیگه‌رانییه‌وه" چاوه‌ڕێی خۆپیشاندانه‌كانی سبه‌ی پایته‌خت ده‌كه‌ن، كه پێشبینی ده‌كرێت، گرژی و ئاڵۆزی تێبكه‌وێت.
خۆپیشاندانه‌كانی فه‌ره‌نسا، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نییه، كه ئێستا نرخه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 2 یۆرۆ و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی زۆری فه‌ره‌نسییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
حكوومه‌تی فه‌ره‌نساش رایگه‌یاندووه، به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ردانی گازی دوانۆكسیدی كاربۆن و كه‌م به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێله، ئامانجیشیان پاراستنی ژینگه‌یه.
ئ. م