كچی به‌رپرسێكی سه‌ربازی كۆریای باكوور ده‌یان نهێنی دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كچی به‌رپرسێكی سه‌ربازی كۆریای باكوور، كه ئێستا رای كردووه و ئه‌و وڵاته‌ی جێهێشتووه، نهێنی ژیانی كیم جۆنگ ئون، كه به دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه ناوده‌برێت، بڵاوده‌كاته‌وه.
كچه‌كه ناوی هی یون لیمه‌و له پیانگ یۆنگی پایته‌خت ژیاوه، ته‌مه‌نی ئێستا 26 ساڵه، كاتێك له ساڵی 2015 باوكی گیان له‌ده‌ستده‌دات، خۆی و دایكی و براكه‌ی، بڕیار ده‌ده‌ن وڵاته‌كه جێبهێڵن و رووبكه‌نه‌وه به‌شی باشووری نیمچه دوورگه‌ی كۆریا.
ئه‌و كچه باس له‌وه ده‌كات، كیم جۆنگ ئون، خودی خۆی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌تێكی تاقیكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی چه‌كی ناووكی و مووشه‌كی بالیستی ده‌كات.
له سێداره‌دانی مۆسیقییه‌كان
كچی ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه باس له‌وه ده‌كات، ناچار بووه سه‌یری دیمه‌نی كوشتنی 11 كه‌سی ميوزيكژه‌ن بكات، كه له یه‌كێك له گۆڕه‌پانه‌كانی ئه‌و وڵاته به تۆپی دوورهاوێژ كوژران، هۆكاری ئه‌و سزایه‌ش ئه‌وه بووه، كه ئه‌و 11 كه‌سه به ده‌رهێنانی گرتی ڤیدیۆیی سێكسی تۆمه‌تبار كرابوون.
هى يون ليم ده‌ڵێت، دوای بینینی ئه‌و دیمه‌نه، ماوه‌ی سێ رۆژ نه‌متوانی هیچ شتێك بخۆم و گه‌ده‌م تێكچوو.
باس له‌وه ده‌كات، كه له پیۆنگ یانگ له ژیانێكى زۆر خۆشدا بوونه، له هیچ شتێكیان كه‌م نه‌بووه، به‌ڵام ده‌ڵێت ژیان پیۆنگ یانگ مه‌ترسیداره.
خواردنى دیكتاتۆر
هی یون لیم باس له ژه‌مه خواردنه‌كانی كیم جۆنگ ئون ده‌كات و ده‌ڵێت، هه‌ر ژه‌مێك خواردنی كیم زیاتر له هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت، له‌كاتێكدا گه‌له‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به زیندوویی بمێنێته‌وه، گژو گیا ده‌خۆن.
ئه‌و كچه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، كچانی هه‌رزه‌كانی له خوێندنگاكان ده‌برد و وه‌كو جاریه به‌كاریده‌هێنان، له‌كاتێك هاوسه‌ری هه‌یه و باوكی سێ منداڵه.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌نووسێت: "به‌رپرسان به‌رده‌وام ده‌هاتنه خوێندنگاكه‌مان و هه‌رزه‌كارانییان ده‌ڕفاند، بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له‌و سه‌دان ماڵه‌ی كیم له پیۆنگ یانگ كار بكه‌ن، نه‌ده‌بوو ئه‌و هه‌رزه‌كارانه هیچ كه‌مترخه‌مییه‌ك یان هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ن، چونكه چاره‌نووسیان ونبوونی تاهه‌تایی بوو" كه مه‌به‌ستی كوشتنه.
راكردن
ئه‌و كچه ئاشكرای ده‌كات، له‌وه‌ته‌ی كیم یۆنگ ئون، باوكی جۆنگ كۆچی دوایی كردووه، نزیكه‌ی 25 ملیۆن كه‌س له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته خراونه‌ته به‌ندیخانه، روونیشیده‌كاته‌وه، ئه‌وان نه‌یانده‌توانی وڵاته‌كه جێبهێڵن و رابكه‌ن، ئه‌گه‌ر بڕێك پاره‌یان وه‌ك به‌رتیل به پاسه‌وانێك نه‌دابا، دوای پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش، ده‌رفه‌تی راكردن بۆ ئه‌و كچه و دایكی و براكه‌ی ره‌خساوه و كۆریای باكوورییان جێهێشتووه.
له پێناو جێهێشتنی وڵاتیش، زیاتر له 7 هه‌زار دۆلاریان داوه، سه‌ره‌تای گه‌شته‌كه‌شیان چوونه‌ته چین، دواتر لاوس، ئينجا گه‌ڕاونه‌ته‌وه كۆریای باشوور.
هی یون لیم، له شوێنه نهێنییه‌كه‌ی خۆی، كه ناوی خۆیشی گۆڕیوه له ترسی تیرۆركردنی، ده‌ڵێت: "هیچ چاره‌مان نه‌بوو، ده‌بوایه له‌و رێگه‌یه‌وه رابكه‌ین، چونكه ئه‌سته‌مه بتوانین له‌سه‌ر سنوور به‌ره‌و به‌شی كۆریای باشوور بپه‌ڕینه‌وه، ئه‌وه كارێكی پڕ مه‌ترسییه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌رده‌وام بیرمان لای ئه‌وه بوو ئاشكرا نه‌بین، چونكه هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نه‌بوو، شۆفێره‌كه‌مان تا گه‌یشتینه سنووری چین، به‌رده‌وام به‌رتیلی دابه‌شكردووه، تا گه‌یشتینه چین و له‌وێوه بۆ لاوس، ئینجا بۆ كۆریای باشوور".
ده‌شڵێت: "هیچ كاتێك هێنده دڵم خۆش نه‌بووه وه‌ك ئه‌و كاته‌ی كه زانیم له ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوورم".