دارا ره‌شید: هه‌رێمی كوردستان مافی خۆیه‌تی داوای به‌ركه‌وته‌ی خۆی له بودجه بكات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دارا ره‌شید، رایگه‌یاند، داوای پشتیوانیمان له سه‌رۆك كۆمار كردووه و هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌مان رێككه‌وتنی ساڵی رابردووی نێوان هه‌ردوولا كاری پێ بكرێت.
له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر (4:00)ی ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه (20ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020)، وه‌زیری پلاناندانی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی كۆبوونه‌وه‌كان، كۆبوونه‌وه بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق، د. به‌رهه‌م ساڵح، داوامان له پشتیوانی ئه‌و كرد، وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق و پارێزه‌ری ده‌ستوور، كه ئه‌و مافانه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی كه دانی پێدانراوه له ده‌ستوور پارێزراو بێت، به‌ڕێزیشیان به‌ڵێنی دا، كه پشتیوانی ته‌واوی داواكارییه‌كانی ئێمه بكات".
گوتیشی: "دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر، عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد و داوامان لێ‌كرد، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له كۆتایی 2019 كردوومانه، وه‌ك هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ی پابه‌ندین و ناڕه‌زایه‌تی خۆمان به‌رامبه‌ر به نووسراوێك پیشاندا، كه كێشه‌یه‌كی یاسایی درووست كردووه، ئه‌ویش بڕیاریدا كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی بكرێت و كۆبوونه‌وه‌كه‌مان كرد و ئێستاش چاوه‌ڕێی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ین، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی دیوانی حكومه‌تی عێراق، به ئاماده‌بوونی وه‌زیری دارایی و ستافی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی و به‌ڕێوبه‌ری گشتی بودجه له به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و ورده كێشانه‌ی هه‌ن چاره‌سه‌ریان بكه‌ین".
له باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیشه‌وه گوتی: "هه‌موو خه‌می بنه‌ڕه‌تیمان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بژێوی خه‌ڵكه. ئاماژه‌مان به مادده یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان دا، كه هه‌رێمی كوردستان مافی خۆیه‌تی داوای به‌ركه‌وته‌ی خۆی له بودجه بكات. نووسراوێك هه‌یه كێشه‌ی درووست كردووه، ئێمه روونكردنه‌وه‌ی باشمان له باره‌یه‌وه داوه، وه‌ك لیژنه‌ی دارایی و ستافی بودجه له وه‌زاره‌تی دارایی قه‌ناعه‌تیان كردووه و پێشبینی ده‌كه‌م له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی دیوانی حكومه‌تی عێراق بیچه‌سپێنین و كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر پێنجی ئه‌م ئێواره‌یه له‌سه‌ر بڕیاری عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ڕێوه ده‌چێت".
وه‌زیری پلاناندانان روونیشیكرده‌وه، "قه‌یرانی دارایی و لێكه‌وته ئابوورییه‌كانی قه‌یرانی كۆرۆنا جیهانی گرتووه‌ته‌وه و هه‌رێمی كوردستانیش لێی به‌ده‌ر نییه و به‌غداش تووشی كێشه‌ی دارایی بووه به‌و هۆیه‌وه. به‌ڵام به‌غدا وڵاتێكه سه‌روه‌ری هه‌یه و یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌ی هه‌یه و ده‌توانێت پاره چاپ بكات و قه‌رز بكات. پێم وایه عێراق به به‌كارهێنانی جێگره‌وه‌كانی، كه به‌داخه‌وه هه‌رێم نییه‌تی، ئه‌وانه ده‌بنه هاوكار بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كانی و هه‌رێمی كوردستانیش به هۆی ئه‌و پشكه‌ی له به‌غداوه دێت تووشی كێشه نابێت".
دووپاتیشیكرده‌وه، "عێراق نزیكه‌ی 70 ملیار دۆلار یه‌ده‌گی هه‌یه و ده‌توانێت به‌كاری بهێنێت و په‌نا بۆ قه‌رزیش نه‌بات، ئه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كان باسكرا و روونكرایه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێستا یه‌ده‌گی دراوی خۆی به‌كار نه‌هێنێت، ئه‌ی كه‌ی به‌كاری ده‌هێنێت، بۆیه پێشبینی ده‌كه‌م، په‌نا بۆ یه‌ده‌گی دراوی وڵات به‌رن و سوودی لێ ببینن و ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ی له یاسای بودجه‌ی 2019 جێگیركراوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، دووباره كاری پێ بكرێت و جێگیری بكه‌ینه‌وه و پێویسته حكومه‌تی عێراق پابه‌ندی ئه‌ركه‌كانی بێت و به‌ركه‌وته‌ی هه‌رێمی كوردستان بداته هه‌رێم".