ئه‌مه‌ریكا دووباره لیره‌ی توركی به‌ره‌و هه‌ڵدێر برده‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی له‌دوێنێوه به‌هۆی سه‌ردانه‌كه‌ی میری قه‌ته‌ر بۆ ئه‌نقه‌ره، نرخی لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تاڕاده‌یه‌ك سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌مڕۆ پاش لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه به‌ڵێنی سه‌پاندنی سزای زیاتری بۆ سه‌ر توركیا دا، دووباره نرخی دراوی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی رووی له‌دابه‌زین كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاكانیش، ئه‌مشه‌و لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلار به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 6% نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا، له‌كاتێكدا دوێنێ دوای ئه‌وه‌ی شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، میری قه‌ته‌ر كه به‌سه‌ردانێك له ئه‌نقه‌ره بوو رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به بڕی 15 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌ناو خاكی توركیا ده‌كات، نرخی لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێژه‌ی 5.7% به‌رز بووه‌وه و تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جۆرێك له سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه بینی.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نه‌قه‌ر ره‌تیانكرده‌وه، داواكاری ئه‌مه‌یكا بۆ ئازادكردنی قه‌شه برانسۆن جێبه‌جێ بكه‌ن، كه له توركیا به‌تۆمه‌تی پاڵپشتیكردنی تیرۆر ده‌ستبه‌سه‌ره، ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكوومه‌تی توركیادا سه‌پاند، له‌ماوه‌ی ته‌نیا دوو رۆژدا لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێژه‌ی 45%ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا. دوای لێدوانه‌كه‌ی میری قه‌ته‌ریش لیره به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 6% نرخه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕایه‌وه.
به‌ڵام ئه‌و سه‌قامگیریه نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت و لێدوانێكی ستیف منوشن، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه ئه‌مشه‌و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره قه‌شه ئه‌مه‌ریكیه‌كه ئازاد نه‌كات سزای زیاتر به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنن، بووه هۆی ئه‌وه‌ی دووباره لیره هه‌ڵدێر بێته‌وه و جارێكی دیكه روو له دابه‌زین بكاته‌وه.
H.B