یه‌كه‌م وڵات له‌ جیهان ده‌ست به‌ به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كات

كاتی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئاشكرا كرد

K24- هه‌ولێر:

بەریتانیا وەك یەکەم وڵات بڕیاره‌ له‌ 7ی مانگی داھاتوو دەست به‌ دابه‌شكردن و بەکارھێنانی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بکات.

رۆژنامەی "فاینەنشیاڵ تایمز"ی بەریتانی لە سه‌ر زاری بەرپرسێکی حکومەتی بەرتیانیاوە گواستییه‌وه‌: بڕیاره‌ 7ی مانگی داھاتوو بەریتانیا وەك یەکەم وڵات لە جیھان دەست بە بەکارھێنانی پێکوتەی دژی کۆرۆنا بکات.

ئەو بەرپرسیە بەریتانیە گوتوویەتی: لە چەند کاتژمێری داھاتوودا ڤاکسینەکە کە لەلایەن ھەردوو کۆمپانیا فایزەر و بایۆنتیکەوە دروستکراوە، دەگاتە دەستیان و 7ی مانگی داھاتوو، واتە دوای 9 رۆژی دیکە دەست بە بەکارھێنانی دەکرێت.

بەریتانیا 90 ملیۆن پێکوتەی ڤاکسینەکەی کڕیوە و بەکارھێنانیشی لەلایەن دامەزراوەی دەرمانی یەکێتی ئەوروپا و وەزارەتی تەندروستی بەریتانیاوە رێگەی پێدراوە و تا ئێستا له‌ 95%ی کاریگەری ئه‌و ڤاكسینه‌ پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌.

نەدیم زەھاویش لەلایەن بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاوە وەك وەزیری دابینکردن و دابه‌شكردنی ڤاکسینەکە دەستنیشانکراوە. بڕیارە تا ھاوینی داھاتوو پرۆسەی پێدان و بەکارھێنانی ڤاکسینەکە لە بەریتانیا بەردەوام بێت.

H.B