گارديان: شه‌ڕى عه‌فرين هه‌ستى نه‌ته‌وه‌يى كورد گه‌شه‌پێده‌دات و نه‌خشه‌ى ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت
K24 – هه‌ولێر:
هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين پێده‌نێته 12يه‌مين رۆژييه‌وه و به گوێره‌ى وتارێكى رۆژنامه‌ى گارديانى بريتانى هێرشه‌كه‌ى توركيا ره‌نگه سه‌ربكێشێت بۆ گۆڕين و داڕشتنه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى نوێى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
ته‌نيا شه‌ڕێكى ناوچه‌يى نييه
له وتاره‌كه‌ى گاردياندا ئه‌و بۆچوونه خراوه‌ته‌ڕوو، كه ململانێى ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ كورد له سووريا ته‌نيا ململانێيه‌كى ناوچه‌يى نييه. بێگومان سه‌رده‌كێشێت بۆ سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشێكى كوردى فراوان، كه دووباره پێويستى داڕشتنه‌وه‌ى سنووره‌كانى ناوچه‌كه ده‌هنێته ئاراوه به تايبه‌تى له عێراق و توركيا و سووريا و ئێران‌دا.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى نووسيوه، سوپاى توركيا هێشتا به ده‌ست شوێنه‌وارى كوده‌تاكه‌ى پازده‌ى ته‌مموزى 2016ه‌وه ده‌ناڵێنێت و ره‌نگه هێشتا نه‌توانێت كورد له قاڵب بدات.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى به‌و ئه‌زموونه سه‌ربازييه كردووه، كه كورد له شه‌ڕى دژ به داعش به‌ده‌ستيهێناوه و شه‌ڕى كوبانێى به بير هێناوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رنجى بۆ ئه‌وه راكێشاوه شه‌ڕى عه‌فرين هه‌ستى نه‌ته‌وه‌يى لاى كوردى به‌شه‌كانى ديكه‌ى كوردستان ده‌بوژێنێته‌وه و كوردى توركيا و عێراق و ئێران پاڵ پێوه ده‌نێت بۆ خه‌باتى زياتر.
رۆڵى خۆرئاوا چييه
نووسه‌رى وتاره‌كه‌ى گارديان پرسيارى له باره‌ى رۆڵى خۆرئاوا كردووه و دووپاتيكردووه‌ته‌وه، ناكرێت وڵاتانى خۆرئاوا هه‌ر وا بێ ده‌نگ بن و گوێى پێ نه‌ده‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ى له كاتى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمى كوردستاندا له ئه‌يلوولى ساڵى رابردوو بێده‌نگيان نواند.
نووسه‌رى پێى وايه ئۆپراسيۆنى دژ به عه‌فرين، كاريگه‌رى له‌سه‌ر تۆكمه‌يى ناتۆ ده‌بێت. له كاتێكدا رووسيا پشتيوانى جوڵه‌ى ئه‌نقه‌ره له دژى كورد ده‌كات و ئاسمانى به رووى هێزى ئاسمانى توركيادا كردووه‌ته‌وه تا بۆمبابارانى كورد بكات و هه‌وڵيش ده‌دات ئه‌و شه‌ڕه بقۆزێته‌وه بۆ دوورخستنه‌وه‌ى توركيا له هاوپه‌يمانه‌كانى له ناتۆ، به مه‌به‌ستى قوڵكردنه‌وه‌ى بۆشايى نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن، كه هه‌ردووكيان ئه‌ندامى ناتۆن.
ئه‌مريكا هۆشدارى داوه
ئه‌مڕۆ 11 رۆژه سوپاى توركيا له زه‌مين و ئاسمانه‌وه به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر عه‌فرين و به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان ئه‌مريكا هۆشدارى داوه‌ته توركيا له درێژه كێشانى شه‌ڕى عه‌فرين.
سايتى (ۆرڵد تۆپ)ـى هه‌واڵيى ئه‌مريكا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له زارى به‌رپرسى ئاسايشى نيشتيمانى و سه‌ربازى ئه‌مريكا بڵاويكرده‌وه، "توركيا له ره‌وشێكى سه‌ختدايه، به‌ڵام پێويسته سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر كۆتايهێنان به داعش چڕ بكرێنه‌وه".
دانا وايت، گوته‌بێژ به ناوى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پێنتاگۆن) رايگه‌ياند، "ئێمه به توركيامان راگه‌ياندووه، كه ده‌مانه‌وێت ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كه‌يان سنوور دار بێت".
گوتيشى: "توركيا ته‌نيا ئه‌ندامى ناتۆيه كه چالاكى دژ به ده‌وڵه‌ت له ناو سنووره‌كانيدا هه‌يه، ئێمه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵى هاوكار بووينه بۆ له‌ناوبردنى هه‌ندێك له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى رووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "نيگه‌رانيه‌ك له باره‌ى واده‌ى ئه‌م ئۆپراسيۆنه‌ى توركياوه له ئارادايه، هێرشه ئاسمانييه‌كانى ره‌نگه ببنه هۆى درووستبوونى مه‌ترسى بۆ سه‌ر گيانى هێزه ئه‌مريكييه‌كان له ناوچه‌كه‌دا".
ئه‌و وته‌بێژه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا دووپاتيكرده‌وه، "ئه‌مريكا به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه پێويسته هه‌موو سه‌رنج و بايه‌خدانێك له‌سه‌ر شكستپێهێنانى يه‌كجاره‌كى داعش بێت له سووريا".
مه‌ده‌نييه‌كان باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ن
سه‌رۆكى رێكخراوى مانگى سوورى كوردى له عه‌فرين، نورى قه‌نبه‌ر رايگه‌ياند، رۆژ له دواى رۆژ ره‌وشى مرۆيى شارى عه‌فرين و ده‌وروبه‌رى خراپتر ده‌بێت.
قه‌نبه‌ر گوتيشى: "به هۆى بۆمبابارانى فڕۆكه‌كانى توركياوه جوڵه‌ى نێوان ناوچه‌كانى جندرێس، راجۆ، بولبول و سه‌رجه‌م گونده سنوورييه‌كان په‌كى كه‌وتووه".
سه‌رۆكى رێكخراوى مانگى سوورى كوردى له لێدوانێكدا بۆ سكاى نيوزى عه‌ره‌بى گوتيشى: "هه‌زاران هاووڵاتى نيشته‌جێى عه‌فرين و ده‌وروبه‌رى ماوه‌ى 10 رۆژه له ژێر زه‌مين و ئه‌شكه‌وت و ناوچه ناشياوه‌كان بۆ نيشته‌جێبوون ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له پێداويستييه سه‌ره‌كييه‌كانى ژيان بێبه‌شن".
هه‌روه‌ها گوتى: "دابينكردنى خواردن و خواردنه‌وه له‌و ناوچانه و له‌م رۆژانه كارێكى زۆر مه‌ترسيدار و پڕ سه‌ركێشييه".
روونيشيكرده‌وه، له ماوه‌ى 9 رۆژى هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين، 55 هاووڵاتى مه‌ده‌نى گيانيان له‌ده‌ستداوه. له‌و ژماره‌يه، 15يان منداڵ بوونه. هه‌روه‌ها 142 هاووڵاتى ديكه كه زۆربه‌يان منداڵ و ژن و هاووڵاتى به‌ساڵاچوو بوونه بريندار بوون، كه هيچ په‌يوه‌ندييه‌كيان به شه‌ڕ و كرده‌وه سه‌ربازييه‌كانه‌وه نه‌بووه.
قه‌نبه‌ر داواشى له هێزه‌كانى توركيا كرد، ده‌ست له بۆمبابارانكردنى هاووڵاتى مه‌ده‌نى هه‌ڵبگرن و بۆمبا‌باران و تۆپبارانى هه‌ڕه‌مه‌كيانه بوه‌ستێنن و شه‌ڕى دژ به بێ‌تاوان و هاووڵاتيانى مه‌ده‌نى رابگرن.
به هۆى زۆرى ژماره‌ى قوربانييه‌كانه‌وه، نه‌خۆشخانه‌كانى عه‌فرين پڕ بوونه له‌و هاووڵاتييه بريندارانه‌ى له ناوچه جياجياكانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا نووسينگه‌ى هه‌ماهه‌نگى بۆ كاروبارى مرۆيى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان نيگه‌رانى خۆى له باره‌ى ره‌وشى مه‌ده‌نييه‌كانى عه‌فرينه‌وه ده‌ربڕى.
به گوێره‌ى مه‌زنده‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان 324 هه‌زار منداڵ و ژن و پياو له عه‌فرين نيشته‌جێن.
رۆبه‌رت فيسك: توركيا منداڵ و ژن ده‌كوژێت
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سمى سووريا ناسراو به سانا، بڵاويكرده‌وه، نووسه‌رى به‌ناوبانگى به‌ريتانى رۆبرت فيسك له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ى ئيندپێندنتى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياندووه، قوربانيانى هێرشه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين، منداڵ و ژن و هاووڵاتييه مه‌ده‌نييه ئاواره‌بووه‌كانى سووريان.
فيسك ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، زۆرينه‌ى ره‌هاى قوربانييه‌كان ئه‌و هاووڵاتيانه‌ن كه هيچ په‌يوه‌ندييه‌كيان به شه‌ڕه‌وه نييه و زۆرينه‌يان له ماڵه‌كانى خۆيان‌دا به هۆى تۆپبارانه‌كانه‌وه ده‌بنه قوربانى و جێى گاڵته‌جاڕيشه توركيا ناوى له‌و پرۆسه‌يه ناوى "چڵه زه‌يتون"ى لێنراوه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، مايه‌ى ره‌شبينى و نيگه‌رانييه، سوپاى توركيا ئه‌و هه‌موو قوربانييه له ريزى مه‌ده‌نييه‌كان ده‌خاته‌وه و به زياتر له 70 فڕۆكه بۆمبابارانى شاره‌كه ده‌كات و ته‌نيا له يه‌ك شوێندا 34 قوربانى گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى عه‌فرين، كه‌چى ده‌وترێت پارێز له گيانى مه‌ده‌نييه‌كان ده‌كرێت و ته‌نيا شوێنى سه‌ربازى هێزه كوردييه‌كان ده‌كرێنه ئامانج.
فيسك باسى له‌وه‌شكردووه، "كاتێك له ناو قوربانيانى بۆمبابارانى توركيا له نه‌خۆشخانه‌ى عه‌فرين ده‌سووڕامه‌وه، پرسيارم له خۆم كرد، ئايا پێشتر ئه‌و پاساوه ره‌سمييانه‌ت نه‌بيستووه، ئايا هه‌ر ئه‌و قسانه نه‌بوون، كه ئيسرائيل له ميانى هێرشى بۆ سه‌ر باشوورى لوبنان، ناتۆ له كاتى هێرشى بۆ سه‌ر يوگسلاڤيا، ئه‌مريكا له كاتى هێرشى بۆ سه‌ر عێراق و ئه‌فغانستان له 1991 ه‌وه تا 2003 و دواجاريش له كاتى شه‌ڕى مووسڵ له ساڵى رابردوودا به‌رگوێت ده‌كه‌وتن".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "هه‌موو ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كان له ژێر ناوى پرۆسه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى ورد و ئاگاداربوون له ره‌وشى مه‌ده‌نييه‌كان و به ئامانج نه‌گرتنى مه‌ده‌نييه‌كان ئه‌نجامده‌درێت و سه‌ره‌نجاميش هه‌موويان ده‌يان، سه‌دان و هه‌زاران كوژراو و بريندار له ريزى مه‌ده‌نييه‌كانيان لێده‌كه‌وێته‌وه".
له رووى مه‌يدانييه‌وه
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى سه‌ر به توركيا بڵاويانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له چه‌ند ناوچه‌يه‌كى سنوورى عه‌فرين، سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى پێشڕه‌ويان كردووه، له به‌رامبه‌ردا يه‌په‌گه ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تكرده‌وه.
ميدياى سه‌ر به توركيا بڵاويانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ گونده‌كانى خه‌ليل، ساغى ئوشاغى ميحوه‌رى باكوورى خۆرئاواى عه‌فرين له ناحيه‌ى راجۆ كۆنترۆڵ كراون و هه‌روه‌ها خاڵى 915ى ستراتيژى كه ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر ناحيه‌ى راجۆ ده‌ستى به‌سه‌ردا گيراوه، به‌ڵام يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تكرده‌وه.
له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان24، بروسك حه‌سه‌كه، فه‌رمانده‌ى يه‌په‌گه له عه‌فرين رايگه‌ياند، به درێژايى ئه‌مڕۆ شه‌ڕ له‌و ناوچانه به‌رده‌وام بووه و شه‌ڕڤانانى كورد رێگه‌يان نه‌داوه سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى پێشڕه‌وى بكه‌ن.
به‌رگرى شه‌ڕڤانانى كورد له كاتێكدايه ئه‌مڕۆ به شێوه‌يه‌كى چڕ سوپاى توركيا تۆپبارانى سه‌نگه‌ره‌كانى هێڵى به‌رگرى شه‌ڕڤانانى كردووه و هێليكۆپته‌رى جۆرى "ئه‌تاك"ـى درووستكراوى توركياى به‌كارهێناوه، كه تواناى پێكانى ئامانجى وردى له زه‌وى هه‌يه.
ئامارى قوربانيان
هێرشه‌كانى سوپاى توركيا ته‌نيا له هه‌فته‌ى يه‌كه‌مياندا بوونه هۆى گيانله‌ده‌ستدانى 86 هاووڵاتى مه‌ده‌نى و برينداربوونى 198 هاووڵاتى ديكه كه زۆرينه‌ى ره‌هايان منداڵى ساوا و ژن و هاووڵاتيانى به‌ساڵاچوو بوون، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى زيانه ماڵييه‌كان و وێرانبوونى خانوبه‌ره و ماڵى هاووڵاتيانى گوند و ناوچه به ئامانجگيراوه‌كانى سوپاى توركيا.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك، زرێپۆش، تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى ئازادى سووريا" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
چه‌ند وێنه‌يه‌كى قوربانيان و شوێنه‌وارى بۆمبابارانى عه‌فرين له لايه‌ن فڕۆكه‌كانى توركياوه