كچى ماره‌كه رايگشتى ئه‌م وڵاته‌ى سه‌رقاڵكردووه
K24 – هه‌ولێر:
"كچى ماره‌كه" نازناوى ئه‌و كچه شۆخه فليپينيهيه كه به هۆى نه‌خۆشييه‌كى بۆماوهييهوه رووخسارى گۆڕانكارى زۆرى به‌سه‌ردا هاتووه و به‌و هۆيه‌وه له ناو رايگشتى وڵاته‌كه‌يدا بووه‌ته جێى بايه‌خ و سۆزى گشتى بۆ لاى خۆى راكێشاوه.
فلۆرين نالوگۆن، ئه‌ستێره‌ى ئێستگهكانى ته‌له‌ڤزيۆن بوو له فليپين و ته‌مه‌نى 17 ساڵه و به‌م دواييانه نه‌خۆشييه‌كى بۆماوه‌يى ته‌نگى پێههڵچنيوه و پێستى هاوشێوه‌ى پێستى مار و ماسى وشكهه‌ڵاتووه و به‌و هۆيه‌وه رێكخراوه مرۆييه‌كان و چالاكان و تيمێكى پزيشكى سه‌رقاڵى كۆكردنه‌وه‌ى پشتيوانى ماددى و مهعنهوين بۆى، بۆ ئه‌وه‌ى له‌و كێشه‌يه رزگارى بێت.
نه‌خۆشييه‌كه‌ى پێى ده‌وترێت، نه‌خۆشى ماسى يان نه‌خۆشى پێستى ماسى و له منداڵييه‌وه نيشانه‌كانى لێى ده‌ركه‌وتبوون.
كه‌سوكارى ده‌ڵێن: كچهكهيان نايه‌وێت له به‌رچاوى خه‌ڵك به شكستخواردوو ده‌ربكه‌وێت و زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوى نابڕێت.
فلۆرينيش ده‌ڵێت: هيوام ماوه و پزيشكه‌كان دڵنيايان كردوومه‌ته‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات چاره‌سه‌رم هه‌يه و به هيوام كۆمه‌كى پێويست بكرێم بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم تێچووى چاره‌سه‌ره‌كه‌م بده‌ن و رزگارم بێت.