نێچيرڤان بارزانى: ده‌رگاى گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى رايگه‌ياند، "گرنگ ئه‌وه‌يه ئێستا ده‌رگاى گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه‌يه".
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا، كه له ميونخ ئه‌نجاميدا، نێچيرڤان بارزانى سه‌باره‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گوتى: "گرنگ ئه‌وه‌يه ئێستا ئه‌و ده‌رگايه كراوه‌يه بۆ گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و بڕيار وايه كۆبوونه‌وه‌كانى ئێمه به‌رده‌وام بێت. به‌لانى كه‌مه‌وه ئێمه بتوانين پێش هه‌ڵبژاردن هه‌ندێك له‌و كێشانه‌ى كه هه‌ن له رووى ته‌كنيكييه‌وه چاره‌سه‌ريان بۆ بدۆزينه‌وه. وه‌ك كێشه‌ى موچه و فڕۆكه‌وانه‌كان و ئێمه به‌رده‌وام ده‌بين".
هه‌روه‌ها گوتى: "له‌گه‌ڵ ئێران وه‌كو دراوسێيه‌ك باسى په‌يوه‌ندى هه‌ردوولامان كرد و ئێمه به نياز بووين له تاران له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران يه‌ك ببينين، له‌وێ ده‌رفه‌ت نه‌بوو. بۆيه بڕيار وابوو له ميونخ يه‌كتر ببينين".
نێچيرڤان بارزانى گوتيشى: "جۆ بايدنمان بينى وه‌كو دۆستێكى كورد و كه‌سێك كه حه‌ز ده‌كات كێشه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكات و خۆى هه‌ژموونيشى هه‌يه له ناو ديموكراته‌كان و ئێمه ره‌وشه‌كه‌مان بۆ باسكرد و ئه‌ويش به‌ڵێنى دا له‌ناو پارته‌كه‌ى خۆى ئه‌و شتانه باس بكات و دووپاتيكرده‌وه، يارمه‌تيده‌ر ده‌بن بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا وه‌ك پارتى ديموكراته‌كانى ئه‌مريكا".
سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه‌شكرد، "كێشه‌ى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به كارتى فشار چاره‌سه‌ر نابێت و پێويسته به ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بێت و ده‌ستوورى عێراق دياريكردووه چۆن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن و هيوادارين كێشه‌كانمان له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا كه ميله‌تى عێراق ده‌نگى بۆ داوه چاره‌سه‌ر بكرێن و هيوادارين و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ين چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشانه بدۆزينه‌وه".
له باره‌ى عه‌فرينه‌وه، نێچيرڤان بارزانى گوتى: "ره‌وشى عه‌فرين ئاڵۆزه و په‌يوه‌ندى به زۆر لايه‌نه‌وه هه‌يه له‌وانه ئه‌مريكا، توركيا، ئێران و رووسيا و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ ديمستۆرا ئه‌و مه‌سه‌له‌يه باسكرا و هيواى ئێمه ئه‌وه‌يه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و پرسه بدۆزرێته‌وه، كه ميله‌تى عه‌فرين تێيدا زيانمه‌ند نه‌بێت".
نێچيرڤان بارزانى ئه‌وه‌شى گوت: "پێم وا نييه مه‌سه‌له‌كان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌بن نه‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێن و ده‌توانين كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين، ئه‌گه‌ر به‌غدا بێته پێش و چه‌ندينجار هه‌ولێر داوايكردووه، كه ده‌يه‌وێت كێشه‌كانى له رێگه‌ى ده‌ستووره‌وه چاره‌سه‌ر بكات".
سه‌باره‌ت به حكومه‌تى هه‌رێميش گوتى: "كارى ئێمه وه‌كو حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان قسه ده‌كه‌ين و رۆژى هه‌ڵبژاردنيش ديارى ده‌كه‌ين".
له باره‌ى به‌شدارى هه‌رێم له ميونخ، نێچيرڤان بارزانى گوتى: "كۆنفرانسى داڤۆس و ميونخ ئه‌وه‌ى كه كرا ده‌رفه‌تێك بوو بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌و بنبه‌سته سياسييه ده‌ربێت و ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌يبينين ئه‌وه‌يه له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمى هه‌ولێر له بنبه‌ستى دواى ريفراندۆم ده‌رهاتووه و وڵاتان ده‌يانه‌وێت په‌يوه‌نديان وه‌ك جاران به‌رده‌وام بێت و پێم وايه ئه‌وه ده‌ستكه‌وتێكى گرنگ بوو بۆ هه‌رێمى كوردستان".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌يه له ناوخۆ هه‌م له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌م له ناو هه‌رێم كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ين و به دڵنياييه‌وه ئێمه له‌مه‌ودوا ته‌ركيزمان زياتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه ده‌بێت".