ده‌ست به جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران كرا
K24 - هه‌ولێر:
ده‌نگدانی نهێنی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆتاییهات و سێ په‌رله‌مانتاری كورد خۆیان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان خۆیان پاڵاوتووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، پاش ئه‌وه‌ی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌واو بووه، محه‌مه‌د عه‌لی زه‌ینی، سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه، هه‌ر چه‌نده په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی سائیروون و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه چوونه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ده‌رچوونیان بۆ راوێژكردن بووه‌و دواتر گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو هۆڵی په‌رله‌مان و ده‌نگدانی نهێنی بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ستیپێكردووه‌و كه‌مێك پێش ئێستا ده‌نگدانی نهێنی كۆتاییهاتووه‌و ده‌ست به جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كراوه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ر سوننه‌كانی عێراق ده‌كه‌وێت و 9 كه‌س بۆ پۆسته‌كه كاندید بوون، به‌ڵام 4 كه‌سیان كشاونه‌ته‌وه‌و ئه‌و 5 كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌یان ھێشتا به‌رده‌وامن له كێبڕكێی بوون به سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هه‌ندێك زانیاری دیكه‌ش هه‌ن كه ئێستا 6 كه‌س بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه له كێبڕكێدان.
بۆ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش پارتی دیموكراتی كوردستان دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌دادی كاندیدكرووه‌و هه‌ر یه‌كه له موسه‌ننا ئه‌مین له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید له كۆمه‌ڵی ئیسلامی خۆیان بۆ پۆسته‌كه پاڵاوتووه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دوو جێگری ده‌بێت و له لیستی هاوپه‌یمانێتی سائیروون كه موقته‌دا سه‌در پاڵپشتی ده‌كات حه‌سه‌ن كه‌ریم بۆ وه‌رگرتنی كاندید كراوه.
به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق ئه‌مڕۆ دوا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه و 251 په‌رله‌مانتاری عێراق به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه.