بە ڤیدیۆ... لە ھەولێر ھەورەبروسكە كەسێكی بێھۆشكرد

رەوانەی نەخۆشخانە كرا

K24 - ھەولێر

كەمێك پێش ئێستا، ھەورە بروسكە لە ناوچەی پێشەسازی ھەولێر، لە ھێڵەكانی كارەبایدا و بەوھۆیەوە پیشەوەرێك كە لە نزیك شوێنی رووداوەكە بووە بەبێھۆشی گەیەندرایە نەخۆشخانە.

پیشەوەرێك لە ناوچەی پیشەسازی ھەولێر لە رێگەی تەلەفۆنەوە بە كوردستان24 راگەیاند: "ھەورەبروسكە لە ھێڵەكانی كارەبایدا و كێبڵەكان كەوتنە خوارەوە، ئەو ھاووڵاتییە كە لەوێبوو، كێبڵی كارەبا كەوتەسەری و بێھۆش بوو".

سەرچاوەیەك لە بنكەی بەرگری شارستانی شۆرش كە نزیكە لە ناوچەی پیشەشازی ھەولێرە، بە كوردستان24 گوت: "ئەو كەسە ناوی فەرھاد كاكل ئەحمەدە و پیشەوەرە لە ناوچەی پیشەسازی ھەولێر، ئێستا بێھۆشەوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە".

ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێكی چڕی بارانبارین رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە و لە چەند ناوچەیەكی كوردستان بەھۆی روودانی لافاو زیانی گیانی و مادی لێكەوتووەتەوە.

ھ.م