يه‌كێتى پياوانى كوردستان: 6 پياو به هاندانى هاوسه‌ره‌كانيان كوژراون
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى يه‌كێتى پياوانى كوردستان، رايگه‌ياند، حاڵه‌ته‌كانى توندوتيژى ژنان به‌رامبه‌ر به پياوان رووى له هه‌ڵكشان كردووه و شه‌ش پياو به هاندانى هاوسه‌ره‌كانيان كوژراوون و 600 سكاڵاش له لايه‌ن پياوانه‌وه دژى هاوسه‌ره‌كانيان تۆمار كراوه.
بورهان فه‌ره‌ج، سه‌رۆكى يه‌كێتييه‌كه له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، ته‌نيا له 10 مانگى رابردوودا 54 پياو خۆيان كوشتووه و 600 سكاڵا له دژى ژنان تۆمار كراوه.
هه‌روه‌ها گوتى: 6 پياو كوژراوون له لايه‌ن كه‌سانى ديكه‌وه به هاندانى ژنه‌كانيان. له پێنج ساڵى رابردووش‌دا 29 پياوى ديكه به‌و شێوه‌يه كوژراوون.
روونيشيكرده‌وه، هۆكارى زيادبوونى توندوتيژييه‌كان له دژى پياوان بۆ قه‌يرانى دارايى و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خێزانه‌كان به هۆيه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
يه‌كێتى پياوانى كوردستان له 2008 ه‌وه دامه‌زراوه و ته‌نيا رێكخراوه له هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا به‌رگرى له مافى پياوان به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان ده‌كات.