سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە شاڵاو عەلی عەسکەری دەکات

"پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و سەرجەم خزم و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم "

K24 - ھەولێر

مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا بەبۆنەی كۆچی دوایی شێخ رەئوف شێخ عەبدوڵڵا عەسكەری، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی شاڵاو عەلی عەسكەری و خانەوادە و كەسوكاریان دەكات.

دەقی پەیامی ھاوخەمی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ شاڵاو عەلی عەسكەری و خانەوادەكەیان

 

بەڕێز کاک شاڵاو عەلی عەسکەری

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامی بەڕێزتان، شێخ رەئوف شێخ عەبدوڵڵا عەسکەری - مان پێگەیشت. پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و سەرجەم خزم و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خوای گەورە داواکارم گیانی مامی کۆچکردووتان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی

29ـی5ـی2017