با ئیتاڵیاش نەگات، جامی جیهانی هەر بە گەورەیی و تاموو چێژەوە دەمێنێتەوە

خه‌مبار مه‌بن و دڵنیابن سەرمای ڕووسیا بە گەرمی یارییەکان به‌ڕێ ده‌كه‌ن

 هەکاری قانع

 دوێنێ شەو جارێکی تر هەڵبژاردەیەکی گەورە و مێژوویی لەسەر دەستی سوید دوور خرایەوە و نەگەشت بە جامی جیهانی 2018، ئەویش وڵاتی مافیاکان بوو.

 ئیتاڵیا له‌ ئه‌ورووپا بووە دووەم قوربانی گەورە دوای دوور خستنەوەی هۆڵەندا لەلایەن سویدەوە لە جامی جیهانی، نەگەشتنی ئازۆری بۆ جامی جیهانی هەوادار و نەیارانی هەڵبژاردەکەی بێتاقەت کرد، چونکە ئیتاڵیا خاوەنی مێژوویەکی گەورەیە لە جامی جیهانیدا بە تایبەت ئەو جامانەی لە یەکێك لە وڵاتە ئەوروپیەکان ئەنجام دراوە سەرنەکەوتنی ئیتاڵیا بەهۆی چەندین کێشەوە بوو، بەهێزی کۆمەڵەکەی و دابەزینی ئاستی کۆمەڵێك لە ئەستێرەی تیپەکە و بێ پلانی و شکستی تاکتیکی ڕاهێنەری تیپەکە کە ئەمەی سێیەم کارەساتێکی گەورە بوو بەسەر ئیتاڵیادا هات، بەڵام بە نەگەشتنی هۆڵەندا و ئیتاڵیا و چیللی ـش جامی جیهانی هەر بە گەورەیی و تاموو چێژەوە دەمێنێتەوە، هەر بە تەنها ئەو جامە دەمێنێتەوە کە ئەوانەی تۆپی پێشیان خۆش ناوێ بە دیار یاریەکانەوە دادەنیشن، گەر ئەم هەڵبژاردانەش بەژدار نەبن بەڵام ئەوەتا بەڕازیل بە کۆمەڵێك ئەستێرەوە و بەهێزیەوە لە جامی جیهانیدا سەمای سامبا دەکا، لەولاشەوە ئارجێنتینا جەنگی بەدەست هێنانی نازناوەکە دەکات و دوا هەل بە لیۆ مێسی دەدات کە ڕەنگە دوا جامی جیهانی یاریزانە مێژوویەکە بێ، ئیسپانیاش بە سەرکردایەتی جولیانی ڕاهێنەر کە لە هەمان ئەو ساڵەدا لەدایك بووە کە ئینگلتەڕا تەنها جامی جیهانی تیادا بەرز کردۆتەوە بەژداری جامەکەیە و بەربژێرێکی گەورەیە بۆ بەدەست هێنانی جامەکە، ئینگلیز بە ڕاهێنەری لاو و کۆمەڵێك لاوی بەهرەمەندەوە ئەمجارە هاتۆتە جامی جیهانی، بەلجیکای پڕ لە ئەستێرە لە جامی جیهانی چاوەڕوان دەکرێ تامو و چێژ ببەخشن بە بینەر، لەولاشەوە ئەڵمانیا و فەڕەنسا کە ڕاهێنەر گەورەترین کێشەی ئەوەیە چ یاریزانێك بانگێشت بکات و چ یاریزانێك بێبەش بکات لە جامەکە ئاخر هەردوو هەڵبژاردە زیاتر لە پێکهاتەیەکیان هەیە، بۆیە لە کۆتاییدا ئەوەی دەمێنێتەوە جامی جیهانی چێژبەخشە و هەمووان چاوەڕوانن سەرمای ڕووسیا بە گەرمی یاریەکان بەڕێ بکەن، لە کۆتایشدا ئەوەی پێویستی بە جامی جیهانیە ئیتاڵیا و هۆڵەندا و چیللین نەوەك جامی جیهانی پێویستی بەو هەڵبژاردانە بێ.