مه‌سعوود حه‌یده‌ر به‌یه‌كجاری ده‌ستی له‌گۆڕان كێشایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مه‌سعوود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان 24ی رایگه‌یاند، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان به‌یه‌كجاری ده‌ستی له بزووتنه‌وه‌كه‌ی و كوتله‌كه‌ی له به‌غدا كێشایه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد، "په‌رله‌مانتار مه‌سعوود حه‌یده‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كوتله‌ی حزبه‌كه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه و، له‌مه‌ودوا وه‌ك په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌مێنێته‌وه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، رۆژی 15ی شوباتی 2018، مه‌سعوود حه‌یده‌ر كشانه‌وه‌ی خۆی له لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هۆكاره‌كه‌ی بكات.
مه‌سعوود حه‌یده‌ر یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه بوو، به‌ده‌ر له ململانێی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی له سیاسه‌ته نادرووسته‌كانی حكوومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌گرت و، له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد ده‌نگێكی به‌رزی هه‌بووه.
H.B