ناوەڕۆكی دیداری نێوان ئۆجەلان و براكەی ئاشكرا دەبێت

دوای چەندین جار داوا محەمەد ئۆجەلان لە ئیمرالی چاوی بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان كەوت
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و براكه‌ی له‌ ئیمرالی ئاشكرا ده‌بێت و ئۆجه‌لان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا خواستووه‌.

هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په)‌ سه‌زای ته‌مه‌للی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی برای ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئۆجه‌لان ته‌نیا دوو رسته‌ قسه‌ی كردووه‌ و له‌ باره‌ی دۆخی ته‌ندروستییه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و باشه‌ هه‌روه‌ها ئۆجه‌لان هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆ هه‌ده‌په‌ خواستووه‌".

دوای چەندین جار داواكاری رۆژی شەممە 12/1/2019، محەمەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی چاوی بە ئۆجەلان كەوت. دوای دیدارەكەش هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) راگەیەندراوێكی لەبارەی دیداری ئۆجەلان بڵاوكردەوە و ئەو دیدارەی بە یاریی و شەڕی دەروونی دەسەڵاتدارانی توركیا ناوبرد.