سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێنه‌وه‌

سبه‌ی سایلۆكانی دهۆك ده‌كرێنه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

به‌ڕێوبه‌ری گشتی له‌ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا، به‌ختیار حاجی تایبه‌ت به‌ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێنه‌وه‌.

به‌ختیار حاجی گوتیشی: سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ سایلۆكانی پارێزگای دهۆك ده‌كرێنه‌وه‌ و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش سایلۆكانی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێنه‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، دوای كرانه‌وه‌ی سایلۆكانی دهۆك و سلێمانی، سایلۆكانی پارێزگای هه‌ولێریش ده‌كرێنه‌وه‌.