بەغدا داوایەكی دیكە لە ھەرێمی كوردستان دەكات

"بڕیارەكەی ئەم ناوچەیە ناگرێتەوە"

K24 - ھەولێر

ئه‌حمه‌د روبێعی به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی خانووبەرەی عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە هه‌رێمی كوردستان خانوبه‌ره‌ حكومیه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام راده‌ستی به‌غدا بكاته‌وه‌.

له‌ میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌یه‌كی حكومی بەڕێوەبەری فەرمانگەی خانووبەرەی عێراق رایگه‌یاندووه‌، موڵك و باڵەخانەیەكی زۆری حكومەت له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ن كه‌ نه‌كه‌وتونه‌ته‌وە ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌غداوه،‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش عێراق له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆئه‌وه‌ی موڵكە حكومیه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێته‌وه‌.

روبێعی ئاماژەی بەوەشكردووە، خانوبه‌ره‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بێبه‌رین له‌ یاساكان و به‌كارده‌هێنرێن به‌گوێره‌ی گرێبه‌ستێك.

لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، حكومەتی عێراق لە ھەوڵی گەمارۆدانی ھەرێمی كوردستانە، جگە لە ھێرشی سەربازی بۆ سەرناوچە كوردستانییەكان چەندین بڕیاری دیكەی دژی ھەرێمی كوردستان دەركردووە كە بڕوای بەشێك لە چاودێرانی سیاسی بڕیارەكانی بەغدا دژی ھەرێمی كوردستان نا دەستوورین.