به‌رپرسانى كۆڵۆمبيا بۆ هاووڵاتيان: له‌م كاتانه‌دا سێكس مه‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانى شارێكى كۆڵۆمبيا داوايان له هاووڵاتيان كرد، له كاتى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمادا خۆيان له جووتبوون و پرۆسه‌ى سێكس به‌دوور بگرن، به‌ڵام ئه‌و رێنماييه‌ى به‌رپرسه‌كان له لايه‌ن هاووڵاتيانه‌وه بووه‌ته جێى گاڵته‌وگه‌پ.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌سۆشێيتدپرێس، بڵاويكرده‌وه، سه‌رۆكى به‌شى ته‌ندرووستى شارى سانتامارتاى كۆڵۆمبيا، خوليۆ سالاس، له به‌ياننامه‌يه‌كدا داواى له هاووڵاتيان كردووه، كاتێك پله‌ى گه‌رما هه‌ڵده‌كشێت به تايبه‌تى له كاتى نيوه‌ڕۆدا خۆيان له كردارى جووتبوون و سێكس به‌دوور بگرن.
شاره‌كه ده‌كه‌وێته كه‌ناراوه‌كانى ده‌رياى كاريبى و به هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما تێيدا، به‌رپرسانى شاره‌كه هۆشداريان داوه‌ته هاووڵاتيان.
به‌رپرسه ته‌ندرووستييه‌كه‌ى شاره‌كه داواشيكردووه، هاووڵاتيان ئاو زۆر بخۆنه‌وه و جلى به‌رته‌نگ له‌به‌ر نه‌كه‌ن و هه‌وڵبده‌ن له‌و كاتانه‌دا خۆيان له جووتبوون بپارێزن.
له كاردانه‌وه‌ى ئه‌و داواكارييه‌دا، هاووڵاتيانى نيشته‌جێبووى شاره‌كه و ميوان و گه‌شتياره‌كان به پێكه‌نين و گاڵته‌وگه‌پ پێشوازيان له داواكارييه‌كه كردووه.
به گوێره‌ى بۆچوونى شاره‌زايانى كۆمه‌ڵه‌ى دڵى ئه‌مه‌ريكايى، جووتبوون و سێكس، چالاكييه‌كى جه‌سته‌يى هاوسه‌نگه و له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر پليكانى دوو نهۆمێكدا كاريگه‌رى له‌سه‌ر دڵ نابێت.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر