كەشناسی: پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە

.

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 42 و سلێمانی  و دھۆك 41 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 45 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەمە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەور، پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە.