دوو كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانییان بۆ هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له رۆژانی 26 و 27ی ئادار، هه‌ردوو كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی نه‌مسا و لوفتهانزی ئه‌ڵمانی، ده‌ست به گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانییان ده‌كه‌نه‌وه بۆ هه‌ولێر.
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی كۆمپانیای هێڵی فڕۆكه‌وانی نه‌مسایی، به كوردستان 24ی رایگه‌یاند، لە رۆژی دووشەممە 26ی مانگ ھێڵی ئاسمانی نەمسایی دەست بە گەشتە ئاسمانییەکانی دەکاتەوە لە ھەولێرەوە بۆ ڤیەننا.
له باره‌ی ژماره‌ی گه‌شته‌كانیش رایگه‌یاند، هێلی فڕۆكه‌وانی نه‌مسا هه‌فتانه 7 گەشتی ده‌بێت، واتە ھەموو رۆژێک و ھێڵی ئاسمانی لوفتھانزاش لە رۆژی سێشەممە 27ی مانگ ده‌ست به گه‌شته‌كانی ده‌كاته‌وه و هه‌فتانه‌ش دوو گه‌شتی ده‌بێت.
له 29ی ئه‌یلوولی 2017، به بڕیارێك حكوومه‌تی عێراق، فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داخران و دوای نزیكه‌ی 5 مانگ و نیو، له 13ی ئاداری 2018، دوای رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بڕیاردرا گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌ڵبگیرێت و گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌ستییان پێكرده‌وه.
ا. م