به ڤيديۆ.. ورده‌كارييه‌كانى پێكدادانى پێشمه‌رگه و حه‌شد له پردێ
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێكدادان له نێوان هێزى پێشمه‌رگه و چه‌كدارانى حه‌شد روويدا و له يه‌كه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا 12 زرێپۆش و ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى حه‌شد تێك‌شكێنران.
بڕيار بوو له دواى رووداوه‌كانى كه‌ركووك، هێزى پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هێڵه‌ى له 2014 پێشمه‌رگه‌ى تێدا بوو، ئه‌ويش سنوورى ئيدارى پارێزگاى كه‌ركووكه و ئێستا هێزى پێشمه‌رگه له‌وێ جێگيره.
به هۆى رووداوه‌كانى كه‌ركووكه‌وه هێزى پێشمه‌رگه گه‌ڕابوويه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى سنوورى ئيدارى پارێزگاى كه‌ركووك.
له رۆژانى رابردوودا چاوه‌ڕوانده‌كرا چه‌كدارانى حه‌شد و جه‌يش بێنه پردێ، به‌ڵام هه‌ر جارێك چه‌ند هه‌مه‌رێكيان ده‌هاتن و ده‌گه‌ڕانه‌وه.
ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى ميليشياى حه‌شد كه‌وتنه بۆسه‌ى پێشمه‌رگه و له يه‌كه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا كه ميليشياكانى حه‌شد پێشبينيان نه‌ده‌كرد، 12 هه‌مه‌ريان تێك‌شكێنران.
ئامانجى هاتنى ئه‌و هێزه ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر شارۆچكه‌ى پردێ و گه‌ڕانه‌وه‌يه بۆ هێڵى 2014ى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق.
له ئێستادا چه‌كدارانى ميليشياى حه‌شد و سوپا هاتوونه‌ته ناو پردێ و بڕياريش وايه له حاڵه‌تى له‌شكركێشى زياتر و هه‌وڵدانيان بۆ نزيككه‌وتنه‌وه له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه، هێزى پێشمه‌رگه به توندى رووبه‌ڕوويان ببێته‌وه.