مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریيانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی كۆده‌بێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له یه‌كێتی و گۆڕان له‌باره‌ی رێككه‌وتنیان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رووانین و نه‌خشه‌رێگای پارتی بۆ قۆناخی داهاتوو.
هه‌روه‌ها ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تاووتوێی سه‌ردانی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌ولێر و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان، كه رۆژی 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ئه‌نجامدرا، خاوه‌نی 45 كورسی په‌رله‌مانییه، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش به فه‌رمی، جموجۆڵه‌كانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستپێكردووه.
پارتی به درووشمی "كوردستانێكی به‌هێز" به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌ماندا كرد و وه‌ك هێزی یه‌كه‌م به جیاوازییه‌كی زۆر له پێش حزبه‌كانی دیكه‌وه‌یه، به‌و پێیه‌ش پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م و حكوومه‌تی نوێ، له ئه‌ستۆی ئه‌و حزبه‌دایه و مه‌سروور بارزانی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانه، بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان.
ئ. م