ژمارەی دەنگ و كورسی لایەنەكان لە خوولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان

K24 - هەولێر:

بە گوێرەی ئەنجامی فەرمی و كۆتایی كە كاتژمێر 12ی ئەمشەو لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بڵاوكرایەوە، ژمارەی دەنگ و كورسی لایەنەكان لە خوولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەم شێوەیەیە:

پارتی 688 هەزار و 70 دەنگ، 45 كورسی.

یەكێتی 319 هەزار و 912 دەنگ، 21 كورسی.

گۆڕان 186 هەزار و 903 دەنگ، 12 كورسی.

نەوەی نوێ، 127 هەزار و 115 دەنگ، 8 كورسی.

كۆمەڵی ئیسلامی 109 هەزار و 494 دەنگ، 7 كورسی.

بەرەو ئیسڵاح (یەكگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی) 79 هەزار و 434 دەنگ، 5 كورسی.

لیستی سەردەم 15 هەزار و 581 دەنگ، 1 كورسی.

ئازادی، 8 هەزار و 63 دەنگ، 1 كورسی.