پێنتاگۆن: هیچ نیازێكمان بۆ كشانه‌وه له عێراق نییه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" دووپاتیی ده‌كاته‌وه هیچ پلانێكیان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق نییه و كار بۆ هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن.
جۆناسان هۆفمان، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: هێزه‌كانیان له عێراق ده‌مێننه‌وه و هیچ پلانێكیشیان بۆ كشانه‌وه‌یان له‌و وڵاته نییه.
له باره‌ی ئێرانییشه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌وان ته‌نیا له هێرشه‌كانی ئێران نیگه‌ران نین، به‌ڵكو له هێرشی بریكاره‌كانیشی نیگه‌رانن"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی عێراق، سووریا، یه‌مه‌ن و لوبنان، كه به گوته‌ی ئه‌مه‌ریكا، فه‌رمان له تاران وه‌رده‌گرن.
هه‌روه‌ها روونیشی كرده‌وه، پێویسته ئێران رێگه‌ی دیپلۆماسی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بگرێته‌به‌ر.
H.B