گه‌نجێك برای ژنه‌كه‌ی ده‌كوژێ
K24 - هه‌ولێر:
له گه‌ڕه‌كی هه‌ندرێنی ناو شاری سۆران، كه‌سێك برای ژنه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت و پۆلیس تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
رائدی پۆلیس، هاوار ئەرگوشی، گوتــەبێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند: "کاتژمێر 12:30 خوله‌كی نیوەرۆ له بوونی روداوێکی کوشتن لە ناوشاری سۆران ئاگاداركراینه‌وه. ڕاستەوخۆ تیمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بۆمان دەرکەوت كه هاوڵاتی ( م . ح . خ ) تەمەن 34 ساڵ، برای هاوژینه‌كه‌ی خۆی بەناوی ( خ . ع . ٲ ) تەمەن 34 ساڵانی كوشتووه".
دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس، تۆمەتباره‌كه ده‌ستگیر كراوه‌و تەرمی کوژراوهكهیش رەوانەی پزیشکی دادی سۆران كراوه.
گوته‌بێژه‌كه ده‌ڵێت: "بەگوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سەرەتاییەکان ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه "رووداوەکە لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووه‌و چەند مانگێکە ئه‌و كێشه‌یه دروست بووە. لێکۆلینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووەو ئێستا تیمەکانی پۆلیس و لایەنە ئەمنیەکان لە هەوڵی هێورکردنەوەی کێشەکەن بۆ ئەوەی روداوەکە زیاتر تەشەنە نەکات".