مێسی پێشنیاری گواستنه‌وه‌ی 4 یاریزانی بۆ به‌رپرسانی بارسێلۆنا كردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی بارسا كۆبۆته‌وه و پێشنیاری گواستنه‌وه‌ی 4 یاریزانی كردووه.
رۆژنامه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 18 نۆڤێمبه‌ری 2018، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه 4 یاریزان بگوازێته‌وه له نێوانیاندا ناوی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی هێرشبه‌ری میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول هاتووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مێسی داوای كردووه له نێوان ئه‌م دوو به‌رگریكاره جبریل سیدیبی له مۆناكۆ یان مادیس دی لیختی به‌رگریكاری هۆڵه‌ندی یانه‌ی ئه‌یاكس یه‌كێكیان بگوازێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، مێسی پێشنیاری گواستنه‌وه‌ی كرزیستۆڤ بیاتیكی هێرشبه‌ری یانه‌ی جێنوای ئیتاڵیا و ئیدین هازاردی ناوه‌راستكاری به‌لجیكی یانه‌ی چێڵسی كردووه.
یانه‌ی بارسێلۆنا له ئێستادا به 24 خاڵ لوتكه‌ی لالیگای گرتووه و به جیاوازی یه‌ك خاڵ له یانه‌ی سێڤییای دووه‌م دووره و به جیاوازی 4 خاڵ له یانه‌ی ریال مه‌درید دووره كه به 20 خاڵ پله‌ی شه‌شه‌می گرتووه.