"هه‌رێمی كوردستان داوا له ئه‌مریكا ده‌كات رۆڵی كاراتری له چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان هه‌بێت"
K24 - ھەولێر
هه‌رێمی كوردستان داوا له ئه‌مریكا ده‌كات رۆڵێكی كاراتری هه‌بێت له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا.
فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا داوای له حكومه‌تی ئه‌مریكا كرد رۆڵێكی كاراتری هه‌بێت، له لێكنزیكردنەوه‌ی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق.
هه‌روه‌ها له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ رۆبه‌رت كه‌ریم، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، فه‌لاح مسته‌فا داوای كرد كه ئه‌مریكا پێگه به‌هێزه‌كه‌ی خۆی بگێڕێت له هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه و هه‌وڵبده‌ن درێژه به‌و ئاگربه‌سته بده‌ن كه ئێستا له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقی هه‌یه.