چاڤی هێرناندێز باشترین یاریزانی مێژوو ده‌ستنیشان ده‌كات
چاڤی هێرناندێز كاپتنی یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری له دیمانه‌یه‌كدا باشترین یاریزانی مێژوو ده‌ستنیشان ده‌كات، ده‌شڵێت: له ئێستاوه بیر له كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌م، به‌ڵام حه‌زم له شێوازی یاریكردنی گواردیۆلایه و رقم له سیاسه‌تی یاریكردنی مۆرینهۆیه.
چاڤی هێرناندێز كاپتنی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی كالچیۆ مێركاتۆی ئیتاڵیا گوتی: مێسی له كریستیانۆ باشتره، چونكه من هاوشانی لیۆ یاریم كردووه، ئه‌و خاوه‌نی به‌هره‌یه‌كی بێ وێنه‌یه و ده‌توانێت له هه‌ر ساتێك‌دا جیاوازی دروست بكات، بۆیه به‌بێ هیچ گومانێك مێسی نه‌ك باشترین یاریزانی جیهانه، به‌ڵكو باشترینی مێژووه.
چاڤی گوتیشی: له ئێستاوه بیر له راهێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام حه‌ز به راهێنه‌رایه‌تی خۆزێ مۆرینهۆ ناكه‌م، چونكه ئه‌و هه‌میشه ئیش له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆشایی یاریگه ده‌كاته‌وه و شێوازێكی به‌رگری توند په‌یڕه‌و ده‌كات، به‌ڵام زۆر سه‌رسامم به پلانی یاریكردنی گواردیۆلا، چونكه هه‌م یاریزان و هه‌م بینه‌ر ده‌توانێت چێژ له شێوازی یاریكردنی راهێنه‌ره كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ببینێت.