به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له به‌ریتانیا 10 كه‌س بوونه قوربانی
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی به‌ریتانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له شاری مانچیسته‌ر، 10 كه‌س برینداربوونه و گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه، به‌ڵام برینه‌كانییان سووكه.
تۆڕی هه‌واڵی "سكای نیوز"ی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانی پۆلیس له شه‌قامی كلێرمۆنتی شاری مانچیسته‌ر كۆبوونه‌وه‌ته‌وه و شوێنه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه.
هه‌رچه‌نده پۆلیس رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی به "هێرشێكی مه‌ترسیدار" وه‌سف كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه و دیاریش نییه رووداوه‌كه تیرۆریستییه یان نا.
ا. م