ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم وه‌ڵامی به‌دیله‌كه ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم كۆببێته‌وه‌و وه‌ڵامی به‌دیله‌كه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بداته‌وه، كه رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو له به‌رامبه‌ر دواخستنی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان، پێشكه‌شی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كردبوو.
له‌وباره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به كوردستان 24 راگه‌یاند :"ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم كۆده‌بێته‌وه و وه‌ڵامی به‌دیله‌كه‌ی كۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی ده‌داته‌وه‌و له‌باره‌ی پێكهێنانی شاندێك بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ ده‌كه‌ن".
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌شی كه محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌نی راگه‌یاندبوو، به‌دیله‌كه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كه له لایه‌ن، بریت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی داعش و نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و باڵیۆزی ئه‌مریكا و بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا خراوه‌ته‌ڕوو، داوا ده‌كه‌ن هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ، ریفراندۆم دوابخات و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وان ئه‌و دۆسیه ببه‌نه ناو گفتوگۆكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌و چاودیری گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداش ده‌كه‌ن".