عامری كشایه‌وه‌

هادی عامری: به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری ده‌كه‌ین

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتح له‌ خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران كشایه‌وه‌و رایگەیاند، بە راوێژ لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق کاندید دەکەین.

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتح لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق راگەیاند. جەختیکردەوە، بە راوێژکردن لەگەڵ کورد کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید دەکەن.

 ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت سەرۆکوەزیرانی داهاتوو کەسێکی سەربەخۆبێت و جێگەی رەزامەندی هەموو لایەنەکان بێت و پارە و سامانی وڵاتانی کەنداو و دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو سەرکەوتوو نەبوون.

پێشتر هاوپەیمانێتی فەتح رایگەیاندبوو، تاکە کاندیدی هاوپەیمانێتییەکە بۆ سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق هادی عامرییە.