"حه‌شدی شه‌عبی به‌شداریی ئۆپراسیۆنه‌كه بكات ته‌له‌عفه‌ر ده‌بێته خۆڵه‌مێشی جه‌نگ"
K24 - هه‌ولێر:
سوپاسالارى پێشووى عێراق به‌شداری حه‌شدی شه‌عبی له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر به مه‌ترسی ده‌بینێت و پێیوایه "ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانان به‌شداری نه‌كه‌ن و حه‌شدی شه‌عبی به‌شداریی بكات، شاره‌كه ده‌بێته خۆڵه‌مێشی جه‌نگ"، و ده‌ڵێت "ماوه‌یه‌كی زۆره بۆردوومانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ته‌قینه‌وه‌كانی داعش زیانی زۆریان به‌و شارۆچكه‌یه گه‌یاندووه.
سوپاسالارى پێشووى عێراق، فەریقى یەکەم بابەکر زێبارى لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "شارۆچکەى تەلەعفەر پێش ئۆپەراسیۆنى کۆنتڕۆڵکردنەوە بە هۆى بۆردومانەکانى حەشدى شەعبى و تەقینەوەکانى چەکدارانى داعش لە ناوەندى شارەکە، بەشێکى زۆرى وێران بووە. لە ئێستاشدا بەشێکى زۆرى سنوورى قەزای تەلەعفەر لەژێر کۆنتڕۆڵى حەشدى شەعبیدایە".
بابه‌كر زێبارى دەڵێت "بەشداریکردنی میلیشیاکانى حەشدى شەعبى لە ئۆپەراسیۆنى کۆنتڕۆڵکردنەوەى شارۆچکەى تەلەعفەر مەترسى شەڕى تایفى و مەزهەبى نێوان پێکهاتەکانى شارۆچکەى تەلەعفەرى لێدەکەوێتەوە، چونکە لە ئێستادا ناکۆکییەکانى نێوان شیعە و سوننەکانى تەلەعفەر قووڵتر بوونەتەوە، دواى بەشدارى حەشدى شەعبى لە کۆنتڕۆڵکردنەوەى شارۆچکەکە ناکۆکى نێوان پێکهاتەکان به‌ره‌و قۆناغێکى ئاڵۆزتر و نەخوازراوتر ده‌ڕوات".
به گوێره‌ی ئاژانسه توركییه‌كه، سوپاسالارى پێشووى عێراق گوتوویه‌تی "بە هۆى بوونى چەندین تێبینى لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانى حەشدى شەعبى لە مووسڵ و دەورووبەرىة ئێستا هەم خەڵکى تەلەعفەر هەمیش تورکیا ناڕازیین لە بەشداریکردنی حەشدى شەعبى لە کۆنتڕۆڵکردنەوەى شارۆچکەى تەلەعفەر، بۆیە باشتر وایە بەشدار نەبێت، جگە لەمەیش ئەگەر حەشدى شەعبى بەشدار بێت لە کۆنتڕۆڵکردنەوەى شارۆچکەى تەلەعفەر، هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژ بە داعش بە هیچ شێوەیەک بەشدار نابن، بەو هۆیه‌شه‌وه تەلەعفەر دەبێتە خۆڵەمێشى جەنگەکە".
بابەکر زێبارى پیی باشه، له بری حه‌شدی شه‌عبی هاوپه‌یمانان رۆڵ لە ئۆپەراسیۆنى کۆنتڕۆڵکردنەوەى تەلەعفەردا ببینن و ئاشکراى دەکات کە "سوپاى عێراق و دژە تیرۆر و هێزەکانى دیکەى چوارچێوەى وەزارەتى بەرگرى عێراق، بەشى ئۆپەراسیۆنى کۆنتڕۆڵکردنەوەى شارەکە ناکەن، چونکە ژمارەی هێزەکانیان کەمن، بۆیە پشتیان بە حەشدى شەعبى بەستووە، بەڵام ئەگەر هاوپەیمانان پاڵپشتییەکى ئاسمانى زیاتر بکەن، ئەو کاتە ئەو بۆشاییە سەربازییە پڕ دەبێتەوە کە حەشدى شەعبى دەیگێڕێت".
سوپاسالارى پێشووى عێراق، باس لە مووسڵى دواى داعشی ده‌كات و گوتى: "ئۆپەراسیۆنى سەربازى شارى مووسڵ کۆتاییهات، بەڵام داعش کۆتایی نەهاتووە و لە چەندین گەڕەکى شارەکە خۆیان حەشارداوە و بەدواى دەرفەتی دەستوەشاندن دەگەڕێن، بۆیە پێش هەموو شتێک ئێستاى مووسڵ پێویستە کۆنتڕۆڵ بکرێت، چونکە مەترسى سەرهەڵدانەوەى شانە نووستووەکانى داعش لە ئارادایە".
گوتیشى: "مووسڵ پێویستى بە چاودێرى چڕى هێزە ئەمنییەکان هەیە، چونکە لە ئێستاشدا چەندین خێزانى داعش لە مووسڵ لەژێر ناوى هاووڵاتى سڤیلى لە شارەکە ماون، ئەمانەیش هەڕەشەن و دەبێت پشکنینى زیاتر بۆ ماڵ بە ماڵ و خێزان بە خێزانى شارەکە بکریت، تەنانەت ئەگەرى ئەوەیش هەیە داعش لەناو تونێلەکانیشدا مابنه‌وه".