ئاواره‌كانی خورماتوو چیتر چاوه‌ڕێی حكومه‌ت و حزبه‌كان ناكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ئاوارەکانی خورماتوو لە حکومەت وحزبە سیاسییەکانی کوردستان بێ ھیوا بوون بۆ ئەوەی کار بۆگەڕانەوەیان بۆ ناوچه‌كانیان بکرێت و، ناچار ئەنجوومەنێکی جەماوەریان پێكهێناوه و له رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یانه‌وه ھەوڵ بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان ده‌ده‌ن. ئه‌وان ده‌ڵێن، چیتر چاوه‌ڕوان نابن له‌مه‌ودوا خۆیان له رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یانه‌وه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و ئیداره‌ی شارۆچكه‌كه‌یان ده‌كه‌ونه گفتوگۆ، به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌ك و چۆنێتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان.
وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، ئەو ئەنجوومەنە جەماوەرییه لەلایه‌ن کوردانی ئاوارەی دووزخورماتووه‌وه ھەڵبژیردراوە و لە٢٧ ئەندام پێكھاتووه, ئەولەویه‌تی کارەکانیشیان بریتیە لە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان.