وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر ده‌رده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دوای به‌رنامه‌یه‌كی كوردستان 24 وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی گه‌ڕه‌كی هه‌شتی حه‌سارۆكانی شاری هه‌ولێر ده‌كرد.
نه‌ورۆز مه‌ولوود، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ كوردستان 24 ئاشكرای كرد، دوای به‌رنامه‌ی (پاسی یادگار)، بڕیاریانداوه رێگه به هاووڵاتییان بدرێت، زه‌وییه‌كانییان له گه‌ڕه‌كی هه‌شتی حه‌سارۆكان بكه‌نه خانوو.
روونیشی كرده‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر هه‌ماهه‌نگییان كردووه و له‌مه‌ودوا له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌وه مۆڵه‌تی درووستكردنی خانووبه‌ره به هاووڵاتییان ده‌درێت له‌و گه‌ڕه‌كه.
(پاسی یادگار) به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی مه‌یدانییه، (یادگار فایه‌ق) پێشكه‌شكاری كوردستان 24 له نێو پاسه‌كه‌یدا به‌رپرس و خه‌ڵك كۆده‌كاته‌وه و باسی خه‌می خه‌ڵك ده‌كرێت و كێشه و گرفت و رێگه‌چاره‌كان تاووتوێ ده‌كرێن.
پاسی یادگار هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك و ھەرجارە لە شارێك ده‌بێته پردی په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌ت.
بۆ بینینی ته‌واوی یه‌كه‌م ئه‌ڵقه‌ی به‌رنامه‌ی (پاسی یادگار)، كرته لێره بكه.
ئ. م