ئەو پزیشکەی لە سلێمانی بریندارکرا "بەهۆی هەڕەشەوە" کوردستانی جێهێشت
K24 - سلێمانی:
دكتۆر بەختیار ئەمین بارام، ئه‌و پزیشكه‌ی له شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی هێرشیكرایه سه‌ر و برینداركرا، كوردستانی جێهێشت.
په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی رایگه‌یاند، دكتۆر به‌ختیار، له په‌یامێكی ده‌نگی رایگه‌یاندووه، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌وه كوردستانی جێهێشتووه و راشیگه‌یاندووه، له ئه‌وروپا سكاڵا تۆمار ده‌كات.
شه‌وی 19ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019، له شه‌قامی سالمی ناوه‌ڕاستی سلێمانی، چه‌ند چه‌كدارێك رێگه به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئه‌و پزیشكه ده‌گرن و هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر.
به گوته‌ی پزیشكه‌كه، چه‌كداره‌كان لێیانداوه و ته‌قه‌یان لێكردووه، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه چه‌كداره‌كان له كاتی هێرشه‌كه پێیانگوتووه كه سه‌ر به به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتیین.
هه‌رچه‌نده له دوای رووداوه‌كه، پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، له لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه رووداوه‌كه به هۆی ده‌ستشكاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل بووه، به‌ڵام ئه‌و پزیشكه ره‌تیده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه به رێگادا ده‌ڕۆیشتین و هیچ گرفتمان نه‌بوو.
ئه‌و پزیشكه دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵدا كه‌سدا نییه و رۆژانه ده‌وامی فه‌رمی و نۆڕینگه‌كه‌ی ده‌كات، كه پسپۆڕی ئێسك و جومگه و شكاوییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 23ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019، پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد، به‌هۆی رووداوه‌كه، سێ تۆمه‌تبار، كه له رووداوه‌كه ته‌قه‌یان كردووه، ده‌ستگیركراون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی، سێ تۆمه‌تباره‌كه به‌ناوه‌كانی (ك. م. أ) لەدایكبووی 1988، (أ. م. م) لەدایكبووی 1999، (ع. م. أ) لەدایكبووی 1980، بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 413 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە .
لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.
ئ. م