نێچیرڤان بارزانی: سبه‌ی رۆژی سه‌رخستنى كوردستان و گه‌لى كوردستانه
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا، رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی 25ی ئه‌یلوول، ڕۆژى سه‌رخستنى كوردستان و گه‌لى كوردستانه به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئايينييه‌كانييه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ده‌بێ تيايدا هه‌موو ناكۆكى و ململانێ و نيگه‌رانييه‌كانمان به‌لاوه بنێنين و به جۆش و خرۆشه‌وه بچينه سه‌ر سه‌ندووقه‌كانى ده‌نگدان و بڵێن: به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان".
نێچیرڤان بارزانی، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، هه‌تا به‌شدارى و ده‌نگى به‌ڵێتان له ڕێفراندۆمى سه‌ربه‌خۆييدا زياتر بێت، هێزێكى زياتر به كوردستان ده‌ده‌ن و گه‌ره‌نتييه‌كى گه‌وره‌تر بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانتان و دروستكردنى كوردستانێكى سه‌ربه‌خۆى به‌هێز ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی:
كوردستانيانى خۆشه‌ويست،
سبه‌ى 25ى ئه‌يلوول ڕۆژى ڕيفراندۆمى سه‌ربه‌خۆييى كوردستان، ڕۆژى دياريكردنى چاره‌نووسه، ڕۆژى بڕياردانه له داهاتوويه‌كى باشتر بۆ خۆمان و نه‌وه‌كانمان، ڕۆژى هه‌نگاونانه به‌ره‌و به‌ديهێنانى خه‌ونى هه‌زاران شه‌هيد و ئه‌نفالكراو و كيميابارانكراو و ڕفێنراو، ڕۆژى سه‌رخستنى كوردستان و گه‌لى كوردستانه به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئايينييه‌كانييه‌وه، ڕۆژى به‌جێگه‌ياندنى ئه‌ركى نيشتمانى و نه‌ته‌وه‌ييمانه، ڕۆژێكه ده‌بێ تيايدا هه‌موو ناكۆكى و ململانێ و نيگه‌رانييه‌كانمان به‌لاوه بنێنين و به جۆش و خرۆشه‌وه بچينه سه‌ر سه‌ندووقه‌كانى ده‌نگدان و بڵێن: به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان.
كوردستانيانى ئازيز،
سبه‌ى هه‌تا به‌شدارى و ده‌نگى به‌ڵێتان له ڕێفراندۆمى سه‌ربه‌خۆييدا زياتر بێت، هێزێكى زياتر به كوردستان ده‌ده‌ن و گه‌ره‌نتييه‌كى گه‌وره‌تر بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانتان و دروستكردنى كوردستانێكى سه‌ربه‌خۆى به‌هێز ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، بۆيه با هه‌موومان سبه‌ى پێكه‌وه به‌رپرسانه، به ئارامى و له كه‌شێكى شارستانيانه‌ى ئازاد و ديموكراسيدا بڵێن: به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆييى كوردستان. به‌ڵێ بۆ ژيان و داهاتوويه‌كى تازه، به‌ڵێ بۆ په‌يوه‌نديى دۆستانه له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان و له‌گه‌ڵ جيهان.
نێچيرڤان بارزانى