ئیلهام ئەحمەد: دانووستانی ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ تورکیا هەیە

"دەمانەوێت فشار بخەینەسەر گرووپە چەكدارەكانی سووریا"
kurdistan24.net

K24 - قامشلۆ

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی جێبەجێبەجێکاری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات بۆ کوردستان24ی ئاشکرای کرد، کە دانوستانی ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ حکوومەتی تورکیا هەیە، بۆ ئەوەی گوشار بخەنە سەر گرووپە چەکدارەکان، تاوەکو ئاگربەست رابگەیەنن و ئاوی خواردنەوەش بۆ سەر پارێزگای حەسەکە بکەنەوە.

ئیلھام ئەحمەد گوتی: "بە ناڕاستەوخۆ دانووستانمان لەگەڵ توركیا ھەیە و دەمانەوێت فشارێك دروست بكەین لەسەر گرووپە چەكدارەكانی سووریا، بۆ ئەوەی ھەم ئاگربەست دەستپێبكات، ھەمیش كێشەی ئاوی خواردنەوە چارەسەر بكەین".