گرفتێكی دیكە بەرۆكی عێراق دەگرێت

بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان داوایەك لە عەبادی دەكەن
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

تادێت داواكاری لایەنە سیاسییەكانی عێراق بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران و پارێزگاكان زیاتردەبێت، بەوھۆیەی تاكو ئێستاش زیاتر لە 3 ملیۆن ئاوارەی ناوچە سوننەكان نەگەڕاونەتەوە، بەشێك لەلایەنەكانی ئەو پێكھاتەیە داوای دواخستنی ھەڵبژاردنەكان دەكەن و حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانیش لاری لە دواخستنەكە نییە، بەڵام ئەم ھەوڵە بەتوندی لەلایەن نوری مالیكییەوە رەتدەكرێتەوە، كە زوو پەلەی گەڕانەوەیەتی بۆ كورسی دەستەڵات لە عێراق.