سبه‌ی پارتی و یه‌كێتی له پیرمام كۆده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان به كوردستان 24ی رایگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، هه‌ردوو شاندی دانوستانكاری پارتی و یه‌كێتی له پیرمام له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شانده‌كه‌ی پارتی پێكدێت له كه‌مال كه‌ركووكی، كاكه‌مین نه‌جاڕ، هێمن هه‌ورامی، دڵشاد شه‌هاب، عه‌لی حوسێن، عه‌لی عه‌ونی و فرسه‌ت سۆفی.
شانده‌كه‌ی یه‌كێتیش بریتین له عیماد ئه‌حمه‌د، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا، باڤڵ تاڵه‌بانی، شاڵاو كۆسره‌ت، عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا، لاهور تاڵه‌بانی و له‌تیف شێخ عومه‌ر.
رۆژی 4ی ئادار/ مارس 2019 پارتی و یه‌كێتی له هه‌ولێر رێككه‌وتنێكی سیاسی‌یان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆ كرد.
ئ. م