له چه‌مچه‌ماڵ ئافره‌تێك له لايه‌ن برايه‌ك و مامييهوه به سه‌ختى بريندار كرا
K24 – سلێمانى:
له نزيك گوندى (نورى) سه‌ر به ناحيهى شۆڕشى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، ئافره‌تێك به بريندارى دۆزرايه‌وه كه سێ فيشه‌كى به‌ركه‌وتبوو.
راگهیاندنو په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، رايگه‌ياند، دواى ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی پۆلیسی ناحیه‌ی شۆڕش ئاگادار ده‌كرێنه‌وه به بوونی ته‌رمی ژنێك له‌گوندی (نوری)ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی شۆڕش، پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه، ده‌ركه‌وت كه ژنه‌كه گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه و بریندار كراوه.
روونيشيكرده‌وه، ژنه‌كه ناوی (ب. ت. ق)و له‌دایكبوی 1997و شوێنه‌وارى سێ فیشه‌ك به‌جه‌سته‌یه‌وه بووه.
پۆليسى سلێمانى ئاشكراشيكردووه، دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه وته‌ی لێوه‌رگیراوه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له‌لایه‌ن براكه‌ی و مامییه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه.
پۆليسى سلێمانى سه‌باره‌ت به ده‌ستگيركردنى تۆمه‌تباره‌كان هيچ زانيارييه‌كى نه‌دركاندووه و ته‌نيا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له لايه‌ن پۆليسى شۆڕشه‌وه په‌ڕاوى لێكۆڵينه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنى بۆ تۆمه‌تباره‌كان ده‌ركردووه.