هاتنى حه‌شد بۆ كه‌ركووك پێكه‌وه‌ ژيانى پێكهاته‌كانى له‌ناوبردووه‌

خێزانە كوردەكان لەترسی گرتن و كوشتن ناتوانن بگەڕێنەوە شارەكە
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

لەگەڵ ھاتنی حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەكان بۆ كەركووك، ئەو پێكەوە ژیانە ئاشتییانەش لەناوچوو كە پێكھاتەكان چەندین ساڵە لەنێوان خۆیاندا درووستیان كردبوو، ئێستا بەشێك لە سووننە و خێزانە كوردەكان لەترسی گرتن و كوشتن ناتوانن بگەڕێنەوە شارەكە.

ئەمە لە كاتێكدایە عێراق بەردەوام شانازی بەوە دەكات كە دەیانەوێت بەپێی دەستوور مافی سەرجەم پێكاتەكان بدەن و وەك ھاوڵاتی پلە یەك سەیریان بكەن.