هاوسه‌ری چواره‌می بن لادن رووداوه‌كانی شه‌وی كوژرانی ئوسامه ده‌گێڕێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هاوسه‌ری چواره‌می بن لادن، بۆ یه‌كه‌مجار له باره‌ی دیمه‌نی كوشتنی ئوسامه بن لادنی هاوسه‌ری ده‌دوێت، كه به پلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كی هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001 داده‌نرێت و له‌لایه‌ن تێمێكی تایبه‌تی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكییه‌وه كوژرا.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، ئه‌مه‌ل بن لادن، هاوسه‌ری چواره‌می بن لادن بووه، رووداوه‌كانی شه‌وی كوژرانی ئوسامه ده‌گێڕێته‌وه، كه له‌لایه‌ن تیمی "سیلز"ی به‌ناوبانگی سوپای ئه‌مه‌ریكا كوژرا.
به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌مه‌ل، ئه‌وان له‌گه‌ڵ شه‌ش منداڵه‌كه‌یان، له شه‌وی 11ی ئایار/ مایۆی 2011، له حه‌شارگه‌یه‌كی نزیك چیای ئاباد بوونه له پاكستان.
ئه‌مه‌ل ئه‌و قسانه‌ی بۆ هه‌ریه‌ك له كاسی سكۆت كلارك و ئه‌دریان لیڤی كردووه، كه له كتێبه نوێیه‌كه‌یان به‌ناوی " The Exile: The Flight of Osama bin Laden"، بڵاویانكردووه‌ته‌وه و چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێكی كتێبه‌كه‌ش له رۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایمزی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌و ماڵه‌دا، جگه له ئه‌مه‌ل، هه‌ریه‌ك له خه‌یرییه، هاوسه‌ری دووه‌م و سوهامی هاوسه‌ری سێیه‌می بن لادن تێیدا ژیاون، له‌گه‌ڵ كوڕێكی به‌ناوی خالید، كه ته‌مه‌نی 22 ساڵان بووه.
سه‌باره‌ت به نه‌جوای هاوسه‌ری یه‌كه‌می بن لادن، كه له سه‌رده‌می هه‌رزه‌كاری هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كردووه و 11 منداڵی لێی هه‌یه، دوو رۆژ به‌ر له هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001 جێیهێشتوون.
ئه‌مه‌ل سه‌باره‌ت به‌و شه‌وه باس له‌وه ده‌كات، دوای ته‌واوبوونی له نان خواردنی ئێواره و نوێژ، بن لادن چووه‌ته ژووری خه‌وه‌كه‌ی و خۆیشی "ئه‌مه‌ل"ی له‌گه‌ڵیدا بووه.
له ده‌ره‌وه‌ش، به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با، شه‌قام و شوێنه‌كان تاریك بوونه، ئه‌وه‌ش شتێكی باوه له ناوچه‌كه به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با، به‌ڵام ئه‌مه‌ل له ناوه‌ڕاستی ئه‌و شه‌وه له خه‌و هه‌ستاوه و هه‌ستی به نیگه‌رانی و دڵه راوكێ كردووه.
دواتر گوێی له ده‌نگی هه‌لیكۆپته‌ر بووه له ده‌ره‌وه و له په‌نجه‌ره‌وه سێبه‌ری چه‌ند كه‌سێكی دیوه كه ده‌جووڵێن.
ئینجا بن لادنیش له خه‌و هه‌ستاوه و ترس به روویه‌وه دیاربووه و گوتوویه‌تی: "ئه‌مه‌ریكییه‌كان هاتن"، ئینجا قه‌ره‌باڵغی كه‌وتووه‌ته ناو ماڵه‌كه.
بن لادن ده‌ستی ئه‌مه‌لی گرتووه و به‌ره‌و بالكۆن چوونه، ئه‌مه‌ل ده‌ڵێت: "ئه‌وشه‌وه مانگ به ده‌ره‌وه نه‌بوو و تاریك بوو، هیچم نه‌ده‌دیت".
ئه‌وان له باخچه‌كه‌دا، نه‌یانده‌توانی دوو هه‌لیكۆپته‌ره بلاكهاوكه سه‌ربازییه‌كه و 24 سه‌ربازه تایبه‌ته‌كه‌ی تیمی "سیلز" ببینن.
به‌ڵام له بالكۆنی نهۆمی دووه‌مه‌وه، خالید و سوهام سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كانییان بینیوه كه له ماڵه‌كه‌یان نزیك ده‌بوونه‌وه.
له‌و كاته‌دا بن لادن بانگی كوڕه‌كه‌ی كردووه، كه هێشتا جلی خه‌وی له به‌ردایه و چه‌كێكی كلاشینكۆفی به ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌مه‌لیش ده‌یزانی كه خالید دوایینجار ئه‌و چه‌كه‌ی به‌كارهێناوه، له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا بووه.
ته‌واوی رووداوه‌كانی ئه‌و شه‌وه له دووتوێی كتێبێك به‌ناوی " The Exile: The Flight of Osama bin Laden"، تۆماركراون و بڵاوكراونه‌ته‌وه.