هێرشێکی داعش بۆ سەر سوپای عێراق كوژراو و برینداری لێکەوتەوە

مه‌ترسییه‌كانی داعش هێشتا ماون

K24 - هه‌ولێر:

ئاژانسی ئەعماقی سەر بە داعش، کوژران و بریندابوونی 8 سەربازی سوپای عێراقی لە پارێزگای دیالە راگەیاند.

بەگوێرەی هەواڵەکەی ئەعماق کە ئەمڕۆ هەینی بڵاوکراوەتەوە, چەکدارانی داعش دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، 21ى حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2018، هێرشیانکردووه‌تە سەر سوپای عێراق لە گوندی ئەلبو عەواد لە باکووری پارێزگای دیالە و هەشت سەربازیان کردووه‌تە قوربانی.

له‌ چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی جیاوازیشدا، له‌ پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌ددین و دیاله‌، هاووڵاتییانیان رفاندووه‌ و چه‌ند كه‌سێكیشیان كوشتووه‌.

جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە ماوەکانی رابردوو زیادیانکردووە لەکاتێکدا حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کانوونی یەکەم/ دیسێمبەری ساڵی 2017، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا شکستى داعش و کۆتایيهاتنى شةڕی رێكخراوه‌كه‌ی لە عێراق راگەیاند.

ا. م