داعش ھێرشدەكاتە سەر ناوچە سنوورییەكانی عێراق

كوژراو و بریندار ھەن

K24 - ھەولێر

چەكدرانی داعش ھێرشیكردە سەر دەروازەی وەلیدی سنووری نێوان عێراق و سووریا.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، چەكدارانی داعش لە دیوی سووریاوە ھێرشییانكردە سەر پۆلیسی پاسەوانی سنوور، لەنزیك دەروازەی وەلیدی نێوان عێراق و سووریا، لە ئەنجامدا ژمارەیەك پۆلیس كوژران و برینداربوون و دواتریش چەكدارانی داعش بەرەو دیوی سووریا كشاونەتەوە.

شانەی میدیای جەنگی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراقیش بڵاویكردەوە،  فڕۆكەكانی ھێزی ئاسمانی، 8 ھێرشییان لە دژی چەكدارانی داعش لەناوچە سنوورییەكان لەگەڵ سووریا ئەنجامدا و بەھۆیانەوە 16 چەكداری رێكخراوەكە كوژراون.