به ڤيديۆ.. له په‌لكانه سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به‌كان داواى ته‌عريبى ناوچه كوردستانييه‌كان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له‌و عه‌ره‌بانه‌ى داواى چۆڵكردنى گوندى په‌لكانه‌ى سه‌ر به ناحيه‌ى سه‌رگه‌ڕانى سه‌ر به قه‌زاى دوبز ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن ئێمه له سه‌رژمێرى 1957دا به خه‌ڵكى په‌لكانه هه‌ژمار كراوين.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 31ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2017، ژماره‌يه‌ك فه‌رمانده‌ى سوپاى عێراق سه‌ردانى گوندى په‌لكانه‌يان كرد.
له‌و باره‌يه‌وه چالاكانى خۆبه‌خشى كورد له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويانكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌يان كردووه، به گوێره‌ى ناسنامه‌ى بارى شارستانى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دانيشتوانى گونده‌كه ده‌كه‌ن.
له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه، ژماره‌يه‌ك كه‌سايه‌تى عه‌ره‌بى بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وان له سه‌رژمێرى ساڵى 1957دا ناويان له تۆمارى گوندى په‌لكانه‌دا هه‌يه و عه‌ره‌بى ته‌عريب (هاورده) نين.
به گوێره‌ى مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى ناوچه دابڕاوه‌كان كار به سه‌رژمێرى گشتى عێراق له 1957 ده‌كرێت.
له به‌رامبه‌ردا په‌يجى (به‌وره‌كانى كه‌ركووك) له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك ژماره‌يه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ى تايبه‌ت به ناسنامه‌ى هاووڵاتيانى كوردى دانيشتووى گوندى په‌لكانه بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ناسنامه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى عوسمانييه‌كان له عێراق و مێژووى له‌دايكبوونى ئه‌و هاووڵاتيانه هى ساڵى 1890 و 1894ه.