خاشوقچی دژی ریفراندۆم بووه و پشتگیری داگیركردنی عه‌فرینیشی كردووه
K24 - هه‌ولێر:
جه‌مال خاشوقچی، كه رۆژنامه‌وانێكی دیاری سعوودی بوو له ناو كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌ی له توركیا كوژرا، له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه، هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به كورد راگه‌یاندووه.
خاشوقجی، له 2ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه، چووه ناو كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبول و بێسه‌روشوێنبوو، تا شه‌وی رابردوو حكوومه‌تی سعوودیه رایگه‌یاند، ئه‌و رۆژنامه‌وانه، كه نه‌یاری سه‌رسه‌ختی سیاسه‌ته‌كانی ریازبوو، له ناو كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیستانبول كوژراوه.
خاشوقچی، پێشتر له سه‌روبه‌ندی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له كوردستان و هه‌ڵمه‌ته‌كانی داگیركردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیاوه، هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكرا كردووه.
وێبسایتی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، ئاماژه به وه‌ڵامێكی خاشوقچی ده‌كات له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، كه تێیدا دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم شی كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "دژایه‌تیكردنی من بۆ ریفراندۆم، واتا ئه‌وه نییه دژی مافه‌كانی كورد بم له عێراق".
خاشوقچی، پشتگیری لە داگیرکردنی عەفرینیش کرد لە لایەن تورکیا و له تویتێكدا ده‌ڵێت: "توركیا به‌رگری له زۆرینه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه كردووه كه له ناوچه‌كه سته‌میان لێكراوه و ده‌ركراون".
جه‌مال خاشوقچی، له ساڵی 1958 له شاری مه‌دینه له‌دایكبووه و له رێكه‌وتی 2ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، له‌ناو كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبول كوژرا.
خاشوقچی، ره‌خنه‌گرێكی سه‌ره‌كی سیاسه‌ته‌كانی ئێستای سعوودیه بوو، به‌تایبه‌تیش دوای ده‌ركه‌وتنی محه‌مه‌د بن سه‌لمان له لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته.
بنه‌ماڵه‌ی ئال خاشوقچی، خێزانێکی حیجازی سعوودی بوون و بە رەچەڵەک تورکن، لە سەدەی 11 ھاتوونەتە مەدینە.
ئ. م